رووداو- هەولێر
بەستنی هاوسەرگیری لەگەڵ بووکەلەی سێکسی دیاردەیەکی نوێی نییە لە جیهاندا و بە رای زۆرێک لە توێژەرە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان پەنابردنی مرۆڤە بۆ شتگەلێک کە لە مرۆڤدا نەبێت، هەروەها بە تێکچوونی باری دەروونی وەسفی دەکەن. وەک هەندێ لەوانە دەڵێن، مرۆڤ خیانەت دەکات مرۆڤ درۆ دەکات و بە قسەت ناکات، بەڵام ئەم بووکەڵانە بە بێ دەنگی بە دیارتەوە دادەنیشن.
هەندێ لەم بووکەڵانە، مرۆڤ ناتوانێت بە ئاسانی لەگەڵ مرۆڤی جیابکاتەوە لە رووی شێوازی دروستکردن، خوازیاران لە سەر ئەم بووکەڵانە دەڵێن، بە حەزی خۆم قژ درێژ یان کورت، ئەسمەر یان سپی پێست هەڵدەبژێرم.
دەیڤ، گەنجێکی بەریتانییە و هاوسەرگیری لەگەڵ بووکەڵەیەکدا کردووە و هیچ بە شەرمی نازانێت، دەیڤ بەردەوامی نانی لەگەڵ دەخوات و سەرجێی لەگەڵدەکات بە رادەیەک وێنەیەکی ئەو بووکەڵەیەی لە دزدانەکەیدا هەڵگرتووە و دەڵێت، هەر کاتێك بیری بکەم سەیری دەکەم.
ئەم بووکەڵانە بە قەبارەی ئافرەتێک دروست دەکرێن و هەمان نەرم و نیانی جەستەی ئافرەتیان هەیە، ئەو ماددانە بەکار دەهێنن کە بۆ گەورەکردنی سینگی ئافرەت لە نەشتەرگەرییەکان دادەنرێت و بە کار دەهێنرێت.
کۆمپانیاییەکی چینی بە پێی داواکاری خوازیاران ئەو بووکەڵانە دروست دەکات، ئەگەر ئەو کەسانە بیانەوێت لە شێوەی ئەکتەرێکی ناوداری هۆلیود، یان ئافرەتە سەرنجراکێشەکان، یان شاجوانەکانی جیهان ئەوە بە خواستی خۆیان و بە هەمان ئەندازە و باڵا و روخسار بۆیان ئامادە دەکرێت.
نرخی ئەو بووکەڵانە لە 3 هەزار دۆلار دەستپێدەکات تاوەكو دەگاتە 10 هەزار دۆلار.
لی جیان، بەڕێوەبەری کۆمپانیای تروكەمبانیون دەڵێت:''ئەو پیاوانەی دوورەپەرێزن و لە ئاستێکی کۆمەڵایەتی لاوازدان، یان هەندێ لەو پیاوانە نایانەوێت تێکەڵاوی ئافرەت بن لە بەر پلەوناوداریان خوازیارانی ئەم بووكەڵانەن''.
لە نوێترین دروستکراویاندا کۆمپانیایەکی چینی بە ناوی ''باوەش'' بووکەڵەیەکی دروستکردووە کە لە سەر جێگا پیاو لە باوەش دەگرێت، ئەمە لە وڵاتی بەحرین زۆر بەربڵاوە و لە ماوەکانی رابردوو ئافرەتێک دەستگیرکرا کە هەندێ لەو بووکەڵانەی بە نهێنی فرۆشتبوو.
ئەگەرچی هێشتا لە وڵاتە عەرەبییەکان بە نهێنی بازرگانی بەم بووکەڵانەوە دەکرێت، بەڵام هەریەک لە مەغریب و لوبنان و موریتانیا و میسر و ئەردەن و بەحرین و قەتەر ئەم بووکەڵانەی تێدا گیراوە.
مامۆستایەکی ئایینی لە زانکۆی ئەزهەر لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی MBC دەڵێت:''جگە لە مرۆڤ سێکسکردن لەگەڵ هەر بووکەڵە و شتگەلێک لە ئایینی ئیسلامدا حەرامە و ئەم بووکەڵانەش بەشێکن لەو قەدەخەکراوانە''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ