رووداو-لیڤ ساینس
لەگەڵ هەر كردەیەكی سێكس و ئۆرگازمدا، هەر پیاوێك 200 ملیۆن سپێرم دەكاتەدەرێ. تۆ چی دەزانی دەربارەی هەریەك لەو خانە بچووكانە كە تەنیا یەك دانەیان دەتوانێت ببێتە هەوێنی درووستبوونی مرۆڤێكی نوێ كاتێك لەگەڵ هێلكەی ئافرەتێك تێكەڵدەبن؟
ئەمانە چەند راستییەكن دەربارەی سپێرمی مرۆڤ:
1-پەیوەندییان بە سیفەتەكانی دیكەی نێرینەوە نییە:
پێشووتر بڕوا وەها بووە ئەو پیاوانەی دەنگیان قووڵ و گڕترە، سپێرمیان زیاترە. بەڵام توێژینەوە زانستییەكان درووست پێچەوانەی ئەوەیان دەرخستووە.
واتە دەركەوتووە ئەوانەی دەنگیان پیاوانەترە، سپێرمیان كەمترە لە پیاوانی دیكە.
2-یارمەتی لە خانمەكە وەردەگرن:
كاتێك سپێرم بەرەو رووی هێلكە دەڕوات تا سنوورەكانی كون بكات و بگاتە ناوی، بەبێ هاریكاریی جەستەی ئافرەتەكە ئاسان ئەوەی بۆ ناكرێت. تویژەرانی جۆرناڵی زانستیی "نەیچەر" دەڵێن هۆرمۆنی مێینەی پرۆجیسترۆن كە جەستەی ئافرەت دەریدەدات، هێزی زیاتر دەدات سپێرم بۆ بڕینی دیواری هێلكە و گەیشتنە ناوی و پیتاندنی.
3-درەنگ مرۆڤ تێیانگەیشت:
تاكو ساڵی 1879 كەس نەیدەزانی كردەی پیتاندنی هێلكە لەلایەن سپێرمەوە چۆنە. تا ساڵەكانی 1600 كانیش وادەزانرا مرۆڤ بوونەوەرێكی ئێجگار بچكۆلانەیە و لەنێو هێلكە یان سپێرمدا هەڵگیراوە و وردە وردە گەورەدەبێ. واتە نەیاندەزانی دوای پێكگەیشتنی سپێرم و هێلكە یەكەم خانە درووستدەبێت. ئەوانەی بە هەوادارانی سپێرم دادەنران دەیانگوت مرۆڤێكی ئێجگار بچووك لەنێو كەلـلەی سپێرمدایە و مرۆڤ تەنیا لە باوكییەوە پەیدادەبێ و ئەوەی هێلكە دەیكات تەنیا تروكاندن و خواردن پێدانی ئەو مرۆڤەیە.
4-سەدەی حەڤدە سپێرم ناسرایەوە:
ساڵی 1677 زانای ئەڵمانی لیڤنهوك كە هەر خۆیشی میكرۆسكۆپی درووستكرد بۆ یەكەمجار، لەنێو تۆواوی خۆیدا بوونەوەری بچووك بچووكی بەدیكرد. لیڤنهوك گوتبوی دوای ئەنجامدانی سێكس لەگەڵ هاوژینەكەم هەندێك تۆواوی رژاوی خۆم پشكنیوە و شتگەلێكم تێدا بینیوە، كە ئەو بە "بوونەوەری گچكە" ناوی بردبوون.
5-زۆریان ناتەواون:
توێژینەوە زانستییەكان دەڵێن تەنیا یەك لە سێی سپێرمهكانی پیاوێكی ئاسایی تەواون، ئەوانی دیكە هەریەكە جۆرە ناتەواوییەكیان هەیە. سپێرمی ئاسایی لە سەر و مل و كلك پێكهاتووە، ناتەواویی رەنگە لە ههریەك لەو سێ بەشەدا رووبدات. بۆ نموونە هەندێكیان دووسەرن، هەندێكیان سەریان زۆر بچووك یان زۆر زلە. هەندێكی دیلە ملخوارن، كلكخوارن یان زیاد لە كلكێكیان هەیە.
6-خواردن كاریگەریی لەسەریان هەیە:
توێژینەوەكان دەڵێن هەندێك خۆراك هەم لەڕووی ژمارە و هەم لەڕووی كوالیتییەوە كار لە سپێرمەكان دەكەن. هەندێك لە توێژەران دەڵێن چەوریی ماسی گرنگە لە درووستبوونی سپێرمدا. تەنانەت دەڵین ئەو رەگەزانەی لە چەوریی ماسیدا هەن، دەبنەهۆی چالاككردنی سپێرمەكان، خێراكردنیان و زیادكردنی هێزی بڕینی دیواری هێلكە.
هەروەك دەگوترێ لە كەسانی بەتەمەندا ڤیتامین سی بۆ تەندروستیی سپێرمەكان گرنگە. ئهوه جگه لهوهی ئاماژە بە رۆڵی ڤیتامین E و زینك و فۆلیك ئەسید دەكرێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ