رووداو – wikihow

چەند شتێك هەن كە وادەكەن هەستی هەندێك كچ بجوڵێت هەر هەمان شتیش رەنگە وابكەن كچێكی دیكە هەستی بەرامبەرت نەمێنێ، بەڵام بۆ ئەوەی كەسێكی سەرنج راكێش بیت دەتوانی چەند هەنگاوێك جێبەجێ بكەیت كە هەموو كچێك بەهۆیەوە سەرنجی بەلاتدا رادەكێشریت، هەنگاوەكانیش ئەمانەن


رەفتارەكانت باش بكە
كچان زۆر حەزیان بەو كوڕانەیە كە خاوەن رەوشتێكی بەرزن بۆیە پێویستە لەبەردەم كچاندا نە سوكایەتی بە هیچ كەسێك بكەیت نە جنێو و قسەی ناشیرین بكەیت و كاریك بكە كە نیشانی دەدات رێزت بۆ هەموو ژنێك هەیە , كچان زۆر گرنگی بەو شتە بچوكەكان دەدەن بۆ نمونە دەرگایان بۆ بكەوە یان كاتێك لە سرە وەستابون شوێنی خۆتی پێبدە و یان بڵێ " داوای لێبوردنم هەیە " راستە كوڕان زۆر گرنگی بەمە نادەن بەڵام ئەمانە بەهای تایبەتیان هەیە لای كچان .
هێور بەرەوە و زیاتر متمانەت بەخۆت هەبێت :
پەشۆكاوی یان شەرمەزاربوون بەهۆی كارێكتەوە زیاتر سەرنجی كچانت لەسەر لادەدات بۆیە كاتێك هەر یەكێك لەمانەت بەسەر دێت با متمانەت بەخۆت بمێنێت و بە هێمنی بمێنیەوە .
راستە هێمن مانەوە بەرامبەر ئەو كچەی كە دەتەوێت سەرنجی بەلای خۆتدا رابكێشی كارێكی ئاسان نیە بەڵام هەوڵبدە وەك تەنها هاوڕێیەك قسەی لەگەڵ بكەیت بۆ ئەوەی زۆر نەپەشۆكێیت ، ئاگاداری ئەوەشبە كە كچێك نەكەیتە هەموو هیوا و ئاواتت لەبەر ئەوەی ئەگەر هەوڵەكانت لە سەرنج راكێشانی بەلای خۆتدا سەرنەگرن ئەوا هەر خۆتی كە زۆر ئازاردەكێشێت .
هەر تەجروبەیەكت هەیە كە بە ناخۆشی كۆتای هاتووە لەگەڵ كچاندا هەوڵبدە سوودی لێوەربگریت و بۆ داهاتووت هەڵەكانی دووبارە نەكەیتەوە .
رێز لە هەموو كچێك بگرە بە یەكسانی :
هەرگیز نازانی كچێك چ كاتێك لەبهر چاوت جوان دەبێت یاخود چ كاتێك دەبێتە هاوڕێی ئەو كچەی كە ئارەزووتە بۆیە پێویستە رێز لە هەموو كچێك بگری لەبەر ئەوەی رەنگە پێویستت پێی بێت لە داهاتوودا ، هەرگیز باسی پەیوەندیەكانی رابردووت و ئەو كچە مەكە كە پێشتر لەگەڵتبووە لەبەردەم ئەو كەسەی كە ئێستا موعجیبی وا بكە كچەكە وا هەست بكات كە ئەو تاكە كچی ژیانتە .
سەیری ناو چاوی بكە بۆ ماوەیەكی كورت :
ماوەیەكی كورت سەیری بكە نەوەك داڵغەی پێوە لێبدەی ، كاتێك چاوەكانت بەر چاوی دەكەوێت ماوەی یەك یان دوو چركە سەیری ناو چاوی بكە و ئەگەر گونجاوبو زەردەخەنەیەك بكە و پاشان خەریكی كارەكانی خۆت بە .
زەردەخەنە نیشانەیەكی جیهانیە بۆ نیشاندانی دڵخۆشی بۆیە ئەگەر نیشانی ئەو كەسەی بدەی كە تۆ كەسەێكی دڵخۆشی رەنگە چانسێكی زیاترت لەگەڵی بداتێ .
كەسێكی بەئاگابە :
كاتێك قسە لەگەڵ كچێكدا دەكەیت بە وردیەوە گوێی بۆ بگرە و رەنگە ئەو لەكاتی قسەكردندا شتانێك بدركێنی كە تۆ دەربارەی ئەو نەتزانیوە .
پرسیاری دەربارەی منداڵیی و خانەوادەكەی و ئەو شتانە لێبكە كە حەزی لێیەتی و بە وردەیەوە گوێی لێبگرە و ئەگەر زۆریش قسەی كرد ئەوا نیشانەیەكی باشە لەبەر ئەوەی موعجیببونی ئەویشت بەخۆتەوە بۆ دەردەخات .
ئەگەر حەزت لە شتێكە ئەنجامی بدە :
ئەگەر وەك هەموو ئەوانی دیكە هەموو شتێك ئەنجامبدەی ئەوا لەناو گروپ دەرناكەویت بۆیە پێویستە ئەوەی خۆت پێتخۆشە بیكەی ئەگەر بەم كارەت خۆشی خۆتت دەرخست ئەوا كەسانی دیكەش حەز بە ئەو شتە دەكەن كە تۆ لە بنچینەدا پێت خۆشە و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر دەربكەویت .

یارمەتی خەڵك بدە: دەكرێت ئەو كەسە كچەكە خۆی یان كەسێكی دیكەبێت، یارمەتیدانی كەسانی دیكە نیشانی خەڵكی دەدات كە تۆ كەسێكی خاكی و باشی، خەڵكیش حەز بەم كەسانە دەكەن كە سادەن . یارمەتیدانت بۆ كەسانی دیكە نەك تەنیا وا دەكات ئەو سەرنجی بۆ لای تۆرابكێشریت بەڵكو وا دەكات خۆشت هەست بەخۆشی دەكەیت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ