بەڤیدیۆ.. لۆكە دەخۆن بۆ پاراستنی جوانی لەشیان

25-11-2013
گوڵستان ئه‌مین
,
,
نیشانەکردن لۆكە پاراستنی جوانی لەش
A+ A-
رووداو- العربیە

نمایشكارانی جلوبەرگ بۆ پاراستنی جوانی لەشیان لۆكە دەخۆن، پزیشكەكانیش هۆشداری دەدەن لە مەترسی خواردنی.

نمایشكارانی جلوبەرگ زۆر جار كاری سەرنجراكێش ئەنجام دەدن  بۆ پاراستنی جوانی لەشیان، بەڵام ئێستا گەیشتووەتە رادەیەك كە لۆكە دەخۆن وەك رێگەیەك بۆ پاراستنی لەشولاریان و ئەمەش بەخێراییەكی زۆر لەناویاندا بڵاوبووەتەوە. ئەم كارەشیان كاریگەی خراپ لەسەر تەندروستیان دروست دەكات و وەك پیزشكان ئاماژەی بۆ دەكەن، دەبێتە هۆی خنكان یان رێگریكردن لە نان خواردن.

كچە نمایشكارەكان رۆژانە 5 تۆپی لۆكە دەخۆن، ئەمەش هەستی تێربوونیان لا دروست دەكات و وەك خۆیان ده‌ڵێن، ‌خواردنی لۆكە كێشیان زیاد ناكات و قەڵەو نابن.

ئەوان بە چەند شێوەیەك لۆكە ئامادە دەكەن بۆ خواردن، دەیبرژێنن، یان لەگەڵ شەربەت دەیخۆن و چەند رەنگێكی جیاوازیشی هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە