ئەو كەسانەی نابینان خەون دەبینن ؟

26-02-2014
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن خەونبینین
A+ A-

رووداو – sleepdisorders

ئایا ئەو كەسانەی نابینان خەون دەبینن ؟ خەون بە چیيەوە دەبینن ؟ ئایا دەتوانن لە خەوەكانیاندا وەك مرۆڤێكی چاو ساخ ببینن؟ یان خەونی نابیناكان لە چ رووێكەوە لە خەونی چاوساغەكان جیاوازە؟

رەنگە سەرسامبیت كاتێك راستییەكان دەربارەی خەونەكانیان دەزانیت، لێرەدا چەند راستییەك دەربارەی خەونی نابیناكان دەخەینەڕوو.

نابیناكان خەون دەبین، چونكە خەونبینین پەیوەندیدارنییە بە بینینی چاوەوە، بەڵكو پەیوەستە بە مێشكەوە.

نابیناكان بە هەمان رێژەی چاوساخەكان خەون دەبینن، بەڵام ناوەڕۆكی خەونەكانیان پەیوەستە بەو كاتەی كە تێیدا چاویان كوێر بووە، جا لە سەرەتاوە بە نابینایی لەدایكبووبن یاخود دواتر چاویان لەدەستدابێت.

نابیناكان خەون بە چیيەوە دەبینن ؟

كاتێك كەسێكی چاوساخ خەون دەبینێت وەك ئەوە وایە بەژداربێت لە فیلمێكدا، كە مێشكی خۆیان دروستیكردووە، لەو خەونەشدا وێنە، دەنگ، هەستی دەستلێدان، تامكردن و جووڵە، تەنانەت هەستی ترسیش لە خەونی هەركەسێكی چاوساخدا هەیە، بەڵام بینین رۆڵی سەرەكی لە خەونەكانیان دەبینێنت، لەخەونی نابیناكانیشدا هەمو هەستەكانی دیكە جگە لە بینین بوونیان هەیە.

ئەو كەسانەی كە بە نابینایی لەدایكبوون و ئەو كەسانەش كە لە تەمەنی 4 تاوەكو 5 ساڵی هەستی بینینیان لەدەستداوە، لە خەونەكانیاندا بینین نیيە، بەڵام ئەوانەی لە دوای تەمەنی 5 ساڵییەوە دەتوانن لە خەونەكانیاندا ببینن هەرچەندە بۆ ئەوانیش رەنگە هەستەكانی دیكەیان زیاتر زاڵبێت بەسەر هەستی بینینیان لە خەونەكانیاندا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە