رووداو- هەولێر
كچە پێشكەشكاری بەناوبانگی هەرێمی كوردستان ئەڤین ئاسۆ، لەزاری خۆیەوە باسی گرتەیەكی ڤیدیۆیی سێكسی دەكات لە یوتوب كە گوایە ئەوە.
ئەڤین ئاسۆ لە میانەی هەڤپەیڤینێكدا ، باس لە چەند نهێنییەكی ژیانی خۆی دەكات لەوانە ئەو گرتە ڤیدیۆ سێكسییەی كە دوو ساڵ پێش ئێستا بڵاوبووەوە و ئیدیعای ئەوەدەكرا ئەو بێت.
لە وەڵامی پرسیارێكی پێشكەشكارەكەشدا كە دەڵێت ئەو كچەی لە گرتە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت لەتۆ دەچێت، ئەڤین ئاسۆ رەتیدەكاتەوە و دەڵێت هەركەسێك بەناوبانگبێت شتی لەسەر هەڵدەبەسترێت.
ئەڤین لە لێدوانێكی تایبەتدا بە رووداوی گوت، لەو بەرنامەیەدا چەند نهێنییەكی ژیانی خۆم باسكردووە و كەسانی سەركەوتوو دەبێت بە جورئەتبن لەكاتی قسەكردندا.
هەروەها دەرون گێژەن، پێشكەشكاری بەرنامەكە بۆ رووداو دەڵێت "ئەڤین ئاسۆ زۆر راستگۆیانە وەڵامی پرسیارەكانی دەدایەوە، بۆیە من زیاتر سەرنجم خستە سەر چەند پرسیارێك، یەكێك لەو پرسیارانەش گرتە ڤیدیۆكە بوو، ئەویش بەوپەڕی راستگۆیانە وەڵامی پرسیارەكەی دایەوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە ئەڤین ئاسۆ كەسێكی بە جورئەتە و سەركەوتووە لە كارەكانیدا".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ