رووداو - رۆیتەرز
پزیشکانی ئەمریکی رایەنگەیاند ئەو کەسانەی کێشیان ئاساییە بەڵام نەخۆشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێنیان هەیە هەمان مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی بۆڕییەکانی خوێن هەیە لەگەڵ ئەوانەی کێشیان بەرزە.
دکتۆر لۆرا کۆلانجیلۆ پسپۆری نەخۆشییەکانی دڵ لە کۆلیژی فاینبێرگی پزیشکی لە زانکۆی نۆرثوێسترن لە ئەمریکا دەڵێت؛ نەخۆشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن مەترسیدارە و ئەگەر چارەسەرنەکرێت دەبێتەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن.
دکتۆر لۆرا ئەوەشی گوت کەمی کێش یاخود ئەگەر کێشی نەخۆشەکە تەندروست بێت ئەوە نابێتە رێگر لە راگرتنی دروستبوونی ئەو ئاڵۆزیانە.
دکتۆر لۆرا پشت دەبەستێت بە ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لەسەر 3,657 کەس ئەنجامدرابوو لە ماوەی ١٠ ساڵدا، لە توێژینەوەکەدا بۆیان دەرکەوت کە ئەو کەسانەی کێشیان ئاساییە و نەخۆشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێنیان نییە کەمترین مەترسییان هەیە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ لە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی کە نەخۆشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێنیان هەیە .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ