رووداو- هەولێر
بەڕێوەبەری گشتی ڤێتێرنەری هەرێمی کوردستان بەهۆی مەترسیی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزای باڵندە، هاوردەکردنی مریشکی بەستوو لە 31 وڵاتی جیهانەوە کە نزیکترینیان ئێرانە قەدەخەدەکات.
د. جەمال ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتی ڤێتێرنەری هەرێمی کوردستان روونیدەکاتەوە زانیارییان هەیە لە ئێران ئەنفلەوەنزای باڵندە تۆمارکراوە، بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە باشووری کوردستان، هاوردەکردنی مریشکی بەستوو لە 31 وڵاتی جیهانەوە قەدەخەدەکەن.
بەڕێوەبەری گشتی ڤێتێرنەری هەرێمی کوردستان روونیدەکاتەوە قەدەخەکردنی هاوردەکردنی مریشک لەو ٣١ وڵاتەوە تەنیا بۆ مریشك نییە و سەرجەم باڵندە و بەرووبوومەکانیان دەگرێتەوە، ئاشکرایدەکات قەدەخەکردنەکە تاوەکو ئەو کاتە دەبێت کە راپۆرتیان پێدەگات لە نەمانی هیچ حاڵەتێكی نەخۆشییەکە.
لە لیستێكی تایبەت بە بڕیاری قەدەخەکردنی هاوردەکردنی مریشکدا ناوی وڵاتەکان هاتووە کە ئەمانەن:
ئەفریقای باشوور
لاوس
کۆریای باکوور
کۆریای باشوور
نیپاڵ
ژاپۆن
سعوودیە
میسر
رووسیا
هۆنگ کۆنگ
مەکسیک
ئەفغانستان
کامیرۆن
چین
بەنگلادیش
لۆکسمبۆرگ
بوتان
بۆسنا و هەرسک
تۆگۆ
کازاخستان
کۆنگۆ
میانمار
نەیجیریاکەمبۆدیا
ڤێتنام
مالیزیا
بولگاریا
بۆرکینا فاسۆ
ئێران

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ