قوتوویێک خواردنەوەی وزەبەخش 13 کڵۆ شەکری تێدایە

28-02-2017
سەروەر سالار
هەر قوتوویێک لە خواردنەوەی وزەبەخش بڕی 40 گرام شەکری تێدایە
هەر قوتوویێک لە خواردنەوەی وزەبەخش بڕی 40 گرام شەکری تێدایە
نیشانەکردن شەکر، قەڵەوی، خواردنەوەی وزەبەخش
A+ A-

رووداو-سلێمانی

نێوەندی بەرگری لە بەکاربەران لە ویلایەتی باڤاریای ئەڵمانیا دەڵێ خواردنەوە وزەبەخشەکان تەنیا وەکوو تام شەکریان تێناکرێ، بەڵکوو بۆ زیادکردنی وزەکەشیان، شەکری زیادیان تێدەکرێ، ئەوەش بەپێی هەواڵی ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانی.


هەر قوتوویێک لە خواردنەوەی وزەبەخش بڕی 40 گرام شەکری تێدایە، کە دەکاتە 13 کڵۆ شەکر.

ئەو هەموو شەکرەی لەو خواردنەوانەدایە، جگە لەوەی رێگە بۆ قەڵەوبوون خۆشدەکات، هۆکارێکی سەرەکی کلۆربوونی ددانیشە، دوای ئەوەی بەکتریای نێو دەم بەکاریاندەهێنێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە