بڵاوترین و کاریگەرترین جۆری مەنعکردن کامەیە؟

28-11-2017
هونەر رێبوار
نیشانەکردن پزیشكی تۆ
A+ A-

رووداو- پزیشكی تۆ

کاتێك بەدوای کڕینی باشترین جۆری حەبی مەنعدا دەگەڕێی، چەندین جۆری جیاواز هەن کە وات لێدەکەن ناتوانی بڕیاربدەی کە کامیان باشترینە، چونکە هەریەکەیان بەپێی کات و کەسێتی و ماوەی سوڕی مانگانە جیاوازی خۆی هەیە و رەنگە چەندین کاریگەری لاوەکیان هەبن، یان پەیوەندی بەوە هەیە کە دەتەوێ ماوەی چەند رێگە لە دووگیانی بگرێت و دواتر منداڵت دەوێت یان نا.


د. جەستن هوو، یاریدەدەری پڕۆفیسۆری پزیشكی خێزانی لە زانکۆی میشیگان دەڵێت باشترین جۆری دەرمانی مەنع ئەوانەن کە بەکارهێنانیان لەلایەن بەکاربەرەوە زەحمەت نییە، هەروەها مەترسی هەڵە بەکارهێنانی کەمتر دەبێتەوە و چاودێری کردنی نەوێت باشترە.

1- چاندن 
رێژەی دووگیانی لە بەکارهێنانی ئەم رێگەیە 0.5 حاڵەتە لە هەر 100 ژن کە ئەم رێگەیە بەکاردەهێنن. بەجۆرێك ئەمە هۆڕمۆنی پرۆجیستین دەردەداتە خوێن و لەماوەی چەند خولەکێكدا کارا دەبێت و لە رێگەی کەمکردنەوەی توانای جوڵەی سپێرم و پتەوکردنی ناوپۆشی ملی منداڵدان رێگە لە منداڵبوون دەگرێت. 

2- بڕینی جۆگەی سپێرم 
لەم ریگەیەدا رێژەی منداڵبوون 0.15یە و کەمترینە لەنێو 100 ژندا.
ئەمە رێگەیەکە کە بە نەزۆککردنی پیاوانیش ناودەبرێت و تێیدا جۆگەکانی گواستنەوەی سپێرم لە گوندا دەبڕدرێن و بەمەش ناتواندرێت بگوازرێنەوە بۆ نێو چووک و منداڵ دروستنابێت. کە ئەمە بە رێگەیەکی هەمیشەیی ناسراوە و لەنێو ئۆفیسی پزیشك لەژێر سڕکردنی هەرێمی و بەبێ سڕکردنی گشتی ئەنجامدەدرێت.

3- ئامێری هۆڕمۆنی جێگیرکراو لەنێو منداڵدان  
رێژەی منداڵبوون لەم رێگەیە 0.2ـە لەنێو هەر 100 ژندا.
ئامێرەکە لەشێوەی پیتی Tدایە و لە ئۆفیسی پزیشك بەماوەی 15 خولەک لەنێو منداڵدان دادەندرێت و دەتواندرێت بۆماوەی 3-6 ساڵ بمێنێتەوە. ئەمە هۆڕمۆنێك دەڕێژێت و هاوشێوەی چاندن لە جۆری یەکەمدا کاردەکات. 

4- بڕینی جۆگەی هێلکە 
رێژەی منداڵبوون 0.5 دووگیانییە لەنێو 100 ژندا. 
ئەمەش لەژووری نەشتەرگەری بە بڕینی یان گرتنی جۆگەکانی فاڵوپ کە هێلکە لە هێلکەدانەوە بۆ منداڵدان دەگوازنەوە ئەنجامدەدرێت، ئەمەش کارێکی هەمیشەییە و دواتر کەسەکە ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ منداڵبوون.

5- ئامێری کۆپەری جێگیرکراو لەنێو منداڵدان  
رێژەی منداڵبوون 0.8ـە لەنێو 100 ژندا کە رێگەکەیان بەکارهێناوە.
هاوشێوەی ئامێرەکەیە کە بە هۆڕمۆن کاردەکات و دەخرێتە نێو منداڵدان و بەجێدەهێلدرێت بۆ نزیکەی 10 ساڵ. بەڵام ئەمەیان هیچ هۆڕمۆنێکی تێدانییە و کانزایەکە رێگە لە منداڵبوون دەگرێت چونکە منداڵدان دەکاتە شوێنێک کە سپێرم تێیدا ناژیت.  بەجۆرێک دەتواندرێت وەک مەنعی خێرا لەدوای سێکسکردنیش بەکاربهێندرێت. 

6- دەرزی مەنع 
رێژەی منداڵبوون 6 دووگیانییە لەنێو 100 ژندا.
ئەمەیان لەرێگەی لێدانی هۆڕمۆنی پرۆجیستین دەبێت و هاوشێوەی رێگەی یەکەم کاردەکات دوای ئەوەی هۆڕمۆنەکە دەچێتە نێو جەستە. جگە لەوەش رێگە لە هێلکەدانان دەگرێت. 

7- حەبی مەنع 
رێژەی منداڵبوون 9 دووگیانییە لەنێو 100 ژندا.
ئەمە یەکێکە لەو جۆرانەی کە هەموو خانمان بیری لێدەکەنەوە و زۆریش سەلامەت نییە، چەندین جۆری جیاوازی هەیە کە هەنددێکیان تەنیا پرۆجیستین و هەندێكیشیان ئیسترۆجینیان تێدایە. هەندێکیشیان تەنیا یەک هۆڕمۆنیان تێدایە. بەجۆرێك رێگە هێلکەدانان دەگرێت.

8- لەزگەی پێست 
لەم رێگەیەدا رێژەی منداڵبوون 9 دانەیە لەنێو 100 ژندا. 
ئەمەش هاوشێوەی حەبە و هۆڕمۆنەکانی تێدایە، بەڵام لەزگەیەکە و هۆڕمۆنەکان دەخاتە نێوپێست و لەرێگەی مولوولەکانی خوین دەڕژێنە نێو خوێن و کاردەکات. 

9- بازن 
رێژەی منداڵبوون 9 دووگیانییە لەنێو 100 ژندا.
ئەمەش جۆرێکی مەنعی هۆڕمۆنییە کە بە بازی زێ ناسراوە و لەنێو زێ دادەندرێت و بۆماوەی 3 هەفتە دادەندرێت و لە هەفتەی چوارەمی سووڕی مانگانە لادەبرێت.

10- ناوبەند 
رێژەی منداڵبوون 12 دووگیانییە لەنێو 100 ژندا.
ئەمە بەشێوەی لاستیکە و دەخرێتە نێو زێ کە ملی منداڵدان دادەپۆشێت و رێگە لە منداڵبوون دەگرێت بە قەدەخەکردنی چوونەناوەوەی سپێرم بۆ منداڵدان. 

11- کۆندۆمی پیاوان 
رێژەی منداڵبوون 18 دووگیانییە لەنێو 100 ژندا.
ئەمەش هاوشێوەی ناوبەندە بەڵام لەشێوەی لاستیکدایە و هاوشێوەی کوڵاوێك دەخرێتە سەر چووک و رێگە لە هاتنەدەرەوەی سپێرم دەکات بۆ نێو زێ و لەنێویدا سپێرمەکان کۆدەبنەوە. جگە لەوەش مەترسی گواستنەوەی نەخۆشیە سێکسییە گوازراوەکان دەکات. 

12- کۆندۆمی ژنان
رێژەی منداڵبوون 21 دووگیانییە لەنێو 100 ژندا.
هاوشێوەی ناوبەند دەخرێتە نێو زێ، لەسەر ملی منداڵدان دادەندرێت و رێگە لە چوونە نێو منداڵدانی سپێرم دەگرێت. 

13- رێگەگرتن لە تەواوبوون 
رێژەی منداڵبوون 22 دووگیانییە لەنێو 100 ژندا.
لەم ریگەیەدا رێگە لە تەواوبوونی پیاو دەگیرێت و پیاو چووکی خۆی دەهێنێتە دەرەوە پێس تەواوبوونی و گەیشتنە ئۆرگازم، بەمەش لە دەرەوە کۆتایی دێت و سپێرم ناخرێتەنێو زێ. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە