ئایا قوتدانی هەویری ددان مەترسیدارە؟

30-05-2018
سەروەر سالار
نیشانەکردن ددان، هەویری ددان، فلۆراید
A+ A-


رووداو-سلێمانی

پزیشکانی ددان رێنمایی خەڵکی دەکەن رۆژانە زیاتر لە جارێک ددانەکانیان بە فڵچە و هەویری ددان بشۆن، بەڵام لە پێکهاتەی هەویری ددان شوشتندا ماددەی (فلۆراید) هەیە کە بۆ پاراستنی مینا (توێژاڵی دەرەوە)ی ددان پێویستە، پرسیارەکە ئەوەیە؛ ئایا قوتدانی ماددەی فلۆراید بێزیانە؟


بۆ هاندانی منداڵان تاوەکوو ددانەکیان بشۆن، ئێستا کۆمپانیاکانی درووستکردنی هەویری ددان، ئەو هەویرە بە رەنگ و تامی سەرنجراکێش درووستدەکەن، کە دوور نییە هانی منداڵەکە بدات بیخوات، ئەوەش مایەی نیگەرانی بەشێک لە دایک و باوکانە.

گۆڤاری (فۆکوس)ی ئەڵمانی دەڵێ خەڵکی لەو بارەیەوە تووشی دڵەڕاوکێ دەبن کە وادەزانن ماددەی فلۆراید هاوشێوەی ماددەی ژەهرینی فلۆر مەترسیدارە.

گۆڤارەکە دڵنیایی دەدات کە فلۆراید ئەگەر بە بڕی کەم بگاتە نێو گەدە، ئەوە مەترسی نییە، چونکە فلۆراید خوێیەکە لە ئەنجامی یەکگرتنی فلۆر لەگەڵ سۆدیۆم یان کالسیۆم پێکدێت و دەبێتە جۆرێک لە خوێ کە هەم بە کەمی هەڵدەمژرێ و هەم مەترسییەکی ئەوتۆی لەسەر جەستە نییە. 

فلۆراید بەشێوەی سرووشتی لە هەندێک خواردن و خواردنەوەی رۆژانەدا بە بڕی کەم هەیە و زیانێکی ئەوتۆی نییە، وەکوو لە؛ چای رەش، ئاوی کانزایی و ماسیی.

گۆڤارە ئەڵمانییەکە لە زاری پسپۆڕانەوە دەڵێ فلۆراید بە بڕی ئێجگار کەم لە هەویری دداندا هەیە کە زیانی بۆ جەستە نییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە