کەمخەوی ئەگەری قەڵەوبوون زیاددەکات

30-07-2017
سەروەر سالار
نیشانەکردن خەو، نووستن، قەڵەوی
A+ A-


رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی لیدز لە بەریتانیاوە دەڵێ ئەوانەی شەوانە کەم دەخەون، ئەگەری تووشبوونیان بە قەڵەویی مەترسیدار زیاددەکات.


توێژینەوەکە لەسەر 1615 کەس ئەنجامدراوە کە ماوەی نووستن، کێش و چێوەی کەمەریان تۆمارکراوە.

توێژینەوەکە، کە لە جۆرناڵی زانستی (پڵۆس وەن) بڵاوبووەتەوە، دەریخستووە ئەوانەی شەوانە شەش کاژێر دەخەون تێکڕای چێوەی کەمەریان 3 سانتیمەتر زیاترە لەوانەی نۆ کاژێر دەخەون، ئەوانەش کە کەمتر لە شەش کاژێر دەخەون، ئەوە چێوەی کەمەریان زۆر زیاترە.

تیمی توێژینەوەکە گوتوویانە ئەوانەی کەمدەخەون، گرفت لە پرۆسەی زیندەپاڵیان درووستدەبێ و ئەوەش رێگە خۆشدەکات بۆ تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو، بەرزەپەستانی خوێن، بەرزی چەورییە زیانمەندەکانی خوێن و ئەوانەش هەموو رێگەخۆشکەرن بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.

د.لۆرا هاردی، سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە، دەڵێ "توێژینەوەکەمان تیشکدەخاتە سەر گرنگیی خەوی پێویست، بە جۆرێک هەموو کەسێکی پێگەیشتوو دەبێ شەوانە 7-9 کاژێر بخەوێت".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە