رووداو-هەولێر
کۆمپانیای کۆکاکۆلای ئەمریکی تایبەت بە خواردنەوە گازییەکان رایگەیاند لە ماوەیەکی نزیکدا خواردنەوە نوێیەکەیان بە نێوی (کۆک زیڕۆ شوگەر) لە ئەمریکا دەفرۆشن پاش ئەوەی لە چەند وڵاتێکی دیکە فرۆشراوە و وەک پێشگیری لە قەڵەوی سەرکەوتووبووە.
بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە جەیمس کوینزی لە کاتی نمایشکردنی ئەنجامەکانی فرۆشتنی کۆکاکۆلا لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا و دوای ئەوەی بەشێوەیەکی دیار کەمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە بەرێژەی 60%، گووتی ئەم بەرهەمە نوێیە دەخەینە بازاڕەوە چونکە یارمەتی تەندروستی هاووڵاتییان دەدات.
کوینزی گووتیشی ئەم بەرهەمە یارمەتی پێشگیری کردن لە قەڵەوی دەدات لە ئەمریکا، پێشووتریش لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی فرۆشراوە و داهاتێکی باشی هەبووە.
کۆمپانیای کۆکاکۆلا لە فرۆشتنی بەرهەمەکانیدا پاشەکشەی بەخۆیەوە بینیوە پاشئەوەی لەلایەن تویژینەوە زانستییەکانەوە خواردنەوە گازییەکان بە هۆکارێکی سەرەکی قەڵەوبوون هەژمار دەکرێن، هەربۆیە ئێستا کۆمپانیاکە لە هەوڵی دروستکردنی ئەو بەرهەمانەن کە شەکریان تێدانییە.
بەپێی داتاکانی ئەمریکا، لە ساڵی 2016 فرۆشتنی خواردنەوە گازییەکان کەمترین ئاستی تۆمارکردووە لە 30 ساڵی رابردوودا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ