شاجوانی نوێ، دەستی پڕ موو بوو

29-09-2013
گوڵستان ئه‌مین
A+ A-
رووداو- هەولێر

ئەوەی کەس باسی نەکرد و نەیبینی، پەیامنێری رووداو لە ئاهەنگی هەڵبژاردنی شاجوانی ٢٠١٣ بینی.

 تاجی شاجوان لە ناو ١٢ کاندید، خرایە سەر فێنێک محەمەد و بە جوانترین کچ دانرا، ئەوەی سەرنجی پەیامنێرەکەی رووداوی راکێشا لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ فێنک، بوونی موویەکی زۆر بوو بە دەستی شاجوانی نوێ.

 دەکرێت شاجوان مووی پێوە بێت لە ئاهەنگی رۆژی هەڵبژاردنیدا؟ سەرپەرشتیارانی مەراسیمەکە وەڵامی خۆیان هەیە.

 سیروان تۆفیق، بەرێوبەری بە بازارکردن لە دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان و یەکێک لە سەرپەرشتیارانی مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوان بە رووداوی گوت: "بوونی موو بە دەست شاجوانەوە ئاساییە، چونکە ئەوان بۆ ماوەی جەند رۆژێک نەیانهێشتووە کچەکان دەستکاری خۆیان بکەن".











کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە