رووداو - هەولێر
دان نڤێنس، سەربازێکی پێشووی ئەمریکی پەلبڕاوەیە، پۆلێکی یۆگا دەکاتەوە، بۆ رێزگرتن لە ئەوانەی لەکاتی خزمەتی سەربازی مردوون و بۆ ئەوانەی توانیویانە رزگاریان ببێت و تووشی نەخۆشی دەروونی گووشاری دەروونی دوای رووداوەکان بوون.
دان نڤێنس- سەربازێکی پێشووی ئەمریکی پەلبڕاوەیە"بۆ من بڕینەوەی پێیەکانم ناتوانێت وام لێبکات بەشداری وەرزشکردن و یۆگا نەکەم، ئەمە تەنیا فێربوونی دەوێت تاکو جیاواز لەوانی دیکە بەشداربم، پێموایە یۆگا بۆ هەموو کەسێکە و بۆ تەندروستی هەمووان گرنگە".
نڤێنس دەڵێت یۆگا رێگەیەکی تەواوە بۆ سارێژبوونی جەستەیی و چارەسەربوونی برینە نادیارە هەستپێکراوە دەروونییەکانی جەستە لەدوای جەنگ. "یۆگا رێگەیەکی نایابە بۆ ئەوەی رزگارت بێت لە گووشارە دەروونییەکان، بۆ چارەسەری برینە نادیارە هەستپێکراوەکانی جەستە، بۆ رزگاربوون لە ئەو شەڕانەی لە ناخەوە بەرەنگاریان دەبینەوە و رووبەڕوومان دەبنەوە".
سەربازە ئەمریکییەکە توانی توانای یۆگا بدۆزێتەوە لە ساڕێژکردنی برینەکان لەدوای تووشبوون بە نەخۆشی گووشاری دەروونیی دوای رووداوەکان، ئەو هیوا دەخوازێت خەڵکی دیکەش سوود لە یۆگا وەربگرن و بتوانن خۆیان لەم زەبرە دەروونییە رزگاربکەن.
ئێستا سەربازان لە سەرانسەری جیهان دەگەڕێن و سیمینار و گووتار پێشکەش دەکەن، خەڵکی رادێنن لەسەر ئەنجامدانی وەرزش و چۆنییەتی چاکبوونەوە و رووبەڕووبوونەوەی گووشاری دەروونی دوای رووداوەکان.
"من حەز دەکەم چیرۆکەکەم بە خەڵکی بڵێم، پێیان بڵێم چۆن بەرەنگاری نەخۆشییەکەم بوومەوە و باشبووم، من ئێستا دەمەوێ پێسانی خەڵکی بدەم کە چۆن دەتوانن لە دوای رووداوەکان خۆیان رابێنن، دەمەوێ ببمە وتاربێژ و چیرۆکەکانم بگێڕمەوە". ئەوە گوتەی دان نڤێنس-ە.
گوشاری دەروونی دوای رووداوەکان نەخۆشییەکی دەروونییە و لەدوای رووداوەکانی وەک رووداوی هاتووچۆ، گڕکان، بوومەلەرزە، مردنی کەسێکی نزیک و هاوڕێ و نەخۆشییەکان روودەدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ