باو باوی كۆچه بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و له‌و باوه‌شدا پزیشكان پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێت. ئه‌وه له‌ده‌ستچوونی سه‌روه‌تێكی گه‌وره‌ی نیشتمانییه، جۆرێكی سه‌روه‌ت كه له‌كیس چوو، ئیتر قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه.
كامه پزیشكه‌ی كورده و هاونیشتمانیی ئه‌م كوردستانه‌یه، كامه زۆرترین گله‌یی له‌سه‌ره، چه‌ندین گیانی له مردن رزگار كردووه، چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی كردووه و گه‌رمی و ساردیی چه‌شتووه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی خوێندكارێك له باخچه‌ی ساوایانه‌وه تا ده‌گاته كۆلێژی پزیشكی و تا قۆناغه‌كانی كۆلێژی پزیشكی ته‌واو ده‌كات و دواتریش وه‌ك پزیشكی خولاو و پله‌به‌ند و پاشانیش پسپۆڕی وه‌رده‌گرێت، لانیكه‌م زیاتر له 300 هه‌زار دۆلار له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌به‌ر بێ هیوایی به‌م وڵاته، خۆی و زانسته‌كه‌ی و 300 هه‌زار دۆلاره‌كه‌ش ده‌باته وڵاتێكی دیكه.
خراپترین خاسیه‌تی كۆچكردنی پزیشكان ئه‌وه‌یه، زیاتر پزیشكه زۆر زیره‌كه‌كان كۆچ ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی خوا بۆ ئه‌وه خه‌ڵقی كردوون ببنه پزیشك، هه‌میشه خه‌ریكی خوێندنه‌وه و توێژینه‌وه‌ن و ئاستێكی به‌رزی زانستی‌یان هه‌یه، هه‌موو ژیانیان پێشكه‌ش كردووه به پیشه‌كه‌یان، به‌ڵام كاتێك رێ‌یان ده‌كه‌وێته وه‌زاره‌ت یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك، ئه‌و هه‌موو رۆتینه ده‌بینن، كاتێك سێ مانگ مووچه وه‌رناگرن، كاتێك ئه‌و هه‌موو جنێوه‌یان پێده‌درێت، مێشكیان ئیتر هه‌ڵیناگرێت و جگه له به‌جێهێشتنی وڵات چاره‌یه‌كی دیكه‌یان نامێنێ.
خراپیی پزیشكان، ته‌نها بۆ خراپیی خۆیان ناگه‌ڕێته‌وه، بۆ خراپیی وڵاته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیهیهكهوه تا به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته كێشه‌ی هه‌یه، هه‌موو میلله‌ت خه‌ریكی سیاسه‌ته و هه‌موومان فێری جوێنفرۆشی بووین، چونكه له جوێندان زیاتر، ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه‌مان نییه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێهێشتنی وڵاتیان هه‌یه، له جیاتی جنێو، ده‌ڕۆن و جێیده‌هێڵن.
ئه‌و پزیشكانه‌ی لێره جێیان نابێته‌وه، ئه‌و پزیشكانه‌ی له زانكۆ سه‌قه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان خوێندنیان ته‌واو كردووه، ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته پێیان رازی نابن و به‌رده‌وام قسه‌ی ره‌ق له روویان ده‌ده‌ن، هه‌ر ئه‌وانه وڵاتێكی پێشكه‌وتووی وه‌ك ئه‌ڵمانیا ئاماده‌یه وه‌ریانبگرێت و مافی مانه‌وه و دواتریش ره‌گه‌زنامه‌یان پێبدات.
چه‌ند پزیشكێك به‌رتیل ده‌خۆن و ناهه‌قی ده‌كه‌ن، براده‌ر هه‌یه له‌و ئه‌وروپایه‌وه هاتووه‌ته‌وه و لێره خۆی به دكتۆر ناساندووه، به پشتگیری براده‌رانی حیزبیش به فه‌رمی كراوه‌ته دكتۆر، وه‌ك ئه‌وه‌ی دكتۆری ته‌نیا قات له‌به‌ركردن بێت، پاشانیش كه نازانێت چاره‌سه‌ری نه‌خۆش بكات، یان كه ده‌یكه‌نه به‌رپرسی شوێنێك و نازانێت كاروبار چییه، گۆزه‌كه له‌سه‌ری هه‌موو پزیشكاندا ده‌شكێت، ئاخر له‌م وڵاته‌دا، له سیاسییه‌كان زیاتر جنێو به پزیشكان ده‌درێت، به‌ڵام كاتێك كۆچ ده‌كه‌ن بۆ وڵاتێكی دیكه، هه‌ر ئه‌و پزیشكانه‌ی لێره رێزیان لێ ناگیرێت، له‌و وڵاتانه به‌هۆی داهێنانهكانیانهوه ده‌بنه مانشێتی رۆژنامه‌كان، لێره‌ش به‌رپرسان به هاورده‌كردنی پزیشكی هیندی هه‌ڕه‌شه له پزیشكانی كوردستان ده‌كه‌ن.
رێگای كۆچكردن بۆ پزیشكان ئاسانتره، پزیشكان شوێن پرۆگرامه‌كانی ئه‌ڵمانیا و كه‌نه‌دا ده‌كه‌ون و هه‌ندێكیشیان بۆ ئه‌مریكا كۆچ ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌شی كه ده‌ڕۆنه به‌ریتانیا بۆ خوێندن، هه‌ندێكیان گه‌ڕانه‌وه بۆی مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن و بۆی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له كۆچی پزیشكانیشدا، زۆرترین چانس بۆ زیره‌كه‌كانه، پزیشكه بلیمه‌ته‌كان ئاسانتر فرسه‌تی كۆچكردنیان ده‌ست ده‌كه‌وێت، وڵاتانیش باشتر پێشوازییان لێده‌كه‌ن.
ئێوه هه‌ر خه‌ریكی كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی بن، هه‌موو یاساكان بگۆڕن و چۆنتان ده‌وێت به به‌ری خۆتان بیدوورن، با نه‌خۆشه‌كانی ئێمه بێ چاره بمێننه‌وه‌و پزیشكه بلیمهتهكانمان بڕۆن خزمه‌تی وڵاتان بكه‌ن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ