باڵندەی پۆڕ هاوسەنگی سرووشت لە عێراق دەپارێزێت

30-12-2013
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن باڵندەی پۆڕ سرووشت
A+ A-
رووداو – هەولێر

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایدەگەیەنێت، لەرێگای گەشەپێدانی چەند جۆرێكی دیكەی پەلەوەر كە سوودێكی زۆریان بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، هاوسەنگی سرووشت لە عێراق رادەگرن، لەنێو ئەو باڵندانەش كە گرنگیان هەیە، باڵندەی پۆڕە.

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئاماژە بۆ ئەوەدەكات،  ئەوان سەرەتا ژمارەیەكی كەم باڵندەی پۆڕیان لە بازاڕە ناوەخۆییەكاندا كڕیوە، دواتر كۆمەڵێك پزیشكی ڤێرتێرنەری و جوتیاری سەر بە وەزارەتەكە ئەو ژمارەیان زیادكردووە و هەوڵدراوە تاوەكو ئەو باڵندەیە بنێردرێتە هەموو پارێزگاكانی دیكەی عێراق.

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق دوو هۆكاری سەرەكی بۆ پەروەردەكردنی ئەم باڵندەیە خستووەتەڕوو:

یەكەم: ئەم باڵندەیە گۆشتێكی بەتامی هەیە و لەڕووی تەندروستییەوە بۆ جەستەی مرۆڤ باشە.

دووەم: هێلكەی باڵندەكە بەهەمان شێوەی گۆشتەكەی باشە و تامی خۆشە. هۆكارەكەشی بۆ كەمی خوولی ژیانی دەگەڕێتەوە كە دوای تەنها 42 رۆژ هێلكە دەكات.

هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە پزیشكانی ڤێرتێرنەری جەختدەكەنەوە، لەوەی باڵندەی پۆڕ بەرگەی نەخۆشی دەگرێت و بە خواردنی گۆشت یان هێلكەی ئەم باڵندەیە رێژەی كۆلیسترۆلی خوێن دادەبەزێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە