پزیشكانی ئەڵمانیا: میلاتۆن هۆکاری خەواڵوویی مرۆڤە لە وەرزی بەهار

31-03-2016
زێڕین کامەران
...
...
A+ A-
رووداو - هەولێر 

پزیشکانی ئەڵمانی لە گۆڤاری زانستی نەیچەر ئارتست دەڵێن هۆکاری خەواڵوویی مرۆڤ لە وەزری بەهار روودانی گۆڕانکارییەکانە لە هۆڕمۆنی میلاتۆنین کە بەهۆڕمۆنی خەو ناسراوە.

پزیشكە ئەڵمانییەکان روونیدەکەنەوە زۆربەی خەڵکی لە وەرزی بەهار هەست بە ماندوێتی دەکەن، کە هۆکارەکەی بەرزبوونەوەی هۆڕمۆنی میلاتۆنینە، کە خەوی مرۆڤ رێکدەخات و زیادبوونیشی دەبێتەهۆی خەواڵوویی.

بۆ بەرەنگاربوونەی ئەم هەستی ماندوویەتی و خەواڵووییە، پزیشكان لە گۆڤارە ئەڵمانییەکەدا رێنماییدەکەن زیاتر تیشکی هەتاو بەرجەستە بکەوێت و کاتژمێری بایۆلۆجی جەستە رێکبخرێتەوە، ئەویش بەوەی شەوانە مرۆڤ لەکاتی خۆیدا بخەوێت و دوای 6-8 کاژێر لە خەو هەڵبستێت، هەروەک پێویستە ژووری خەوتن دووربێت لە مۆبایل، ئایپاد و تیڤی، چونکە دەبنە هۆی خەوزڕان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە