هەرچەندە هەموو كەسێك خاوەن كەسایەتی و تایبەتمەندی خۆیەتی و هیچ كەسێك تەواو لە گەڵ كەسێكی دیكەدا لە یەك ناچێت، بەڵام چەند جۆرێك ژن هەن كە پیاو بە هیچ شێوەیەك ناتوانێ ژیانیان لەگەڵ بەسەر ببات، جا بە هۆی هۆكارێك یان چەند هۆكارێكەوە بێت كە جیاوازی زۆر لە نێوانیان دروستدەبێت ئەوانیش ئەم جۆرە ژنانەن:
یەكەم: ئەو ژنەی كە زۆر زۆر پەیوەستە بە پیاوەوە لەبەر ئەوەی پیاو پێویستی بە بڕیك كات و شوین هەیە بەتەنیا، كۆتا شت كە دەیەوێ ئەوەیە پەیوەندی لەگەڵ ژنێكی وا ببەستێ كە ناتوانێ ئەمەی بۆ دابینكا، بەتایبەت كاتێك تازە یەكتریان ناسیوە.
دووەم: ئەو ژنەی كە زۆر دەگریێت، پێویستە لەو ژنە دوركەویەوە كە زۆر دەگریێت بەجۆرێك بەهۆی گریانەوە یاری بە هەست و سۆزت دەكات.
سێیەم: ئەو ژنەی كە زۆر حەزی لە پارەیە، ئەگەر ژنێك زۆر گرنگی بە باری دارایت دا و هەمیشە چاوەڕوانی كڕینی دیاری گرانبەها بوو لێت ئەوا پێویستە تۆ خۆتی لێبشاریتەوە.
چوارەم: ژنی زۆربڵێ، زۆربەی پیاوان حەز بە بوونی ژنێكی كۆمەڵایەتی دەكەن كە بتوانێ لە كۆڕو كۆبونەوە ئاساییەكاندا قسە بكات، رەنگە پەیوەندی لەگەڵ ژنی زۆر بڵێ تا ماوەیەكی كەم بەردەوامبێ بەڵام لە كۆتاییدا بارەكە تێكدەچێ و پەیوەندیەكە دەپچڕێت.
پێنجەم: ژنی خائین، ئەگەر بەنیازی پەیوەندی لەگەڵ ژنێكی بە مێرد یاخود كچێك كە پەیوەندییەكی دیكەی هەیە دابنێی، ئەوا پێویستە لەبیری نەكەی كە رەنگە رۆژیك بەهەمان شێوە خیانەت لەتۆش بكات .



