33 ملیۆن کەسی لە باوەش گرتووە

31-10-2013
نیشانەکردن لە باوەش گرتن هیند
A+ A-
رووداو- dw

ماتا ئامریتاناندامای  یان "دایکی خۆشبەختی هەمیشەیی"، ژنێکی هیندییە کا تاوەکو ئێستا 33 ملیۆن کەسی لە جیهاندا لە باوەش گرتووە.

ئەو ژنە هیندییە کە تەمەنی 60 ساڵ دەبێت، بۆ چەن چرکەیەک بە لە باوەش گرتنی کەسانی دیکە "ئارامیەکی دەروونی" یان پێدەبەخشێت و ئەو کارەشی لە 9 ساڵییەوە دەستپێکردوووە.

ماتا ئامریتاناندامای کە نازناوی "ئاما"یە ، کچی بنەماڵەیەکی فەقیری ماسیگیرە لە باشووری هیند، کە لە تەمەنی 9 ساڵییەوە بە هۆی نەخۆشی دایکی دەبوایە وازی لە خوێندن بهێنایە بۆ ئەوەی خۆراک لە دراوسێکانیان کۆبکاتەوە.

ئەو کچە کاتێک خۆراکی لە کەسێکەوە دەگرت، بەبێ بەرچاوگرتنی کەسایەتی ئەو کەسە لە باوەشی دەگرتن لە کاتێکدا ئەوە لە هیند بە جۆرێک لە شکاندنی سنوورەکان دەزانرا، بەڵام هەموو ئەو کەسانەی لە باوەشی دەگرتن گوتویانە جۆرێک لە هەستی ئارامی و خۆشبەختیان بەدەستهێناوە. ئەوە بووە هۆی ئەوەی لە سەرتاسەری هیند ناوبانگ پەیدابکات و بە "دایکی خۆشبەختی هەمیشەیی" بناسرێت.

ئاما، یارمەتییە کۆکراوەکان لە پرۆژە جۆراوجۆرەکاندا دەخاتە گەڕ و چالاکی خێرخوازی ئەو ژنە هیندیيە بووەتە هۆی ئەوەی چەندین خەڵاتی گرینگ وەربگرێت کە لەوانە خەڵاتیGandhi - King" لە ساڵی 2002 بە هۆی چالاکییە ئاشتیخوازەکانی" و هەروەها خەڵاتی Award-Interfaith " لە ساڵی 2006 کە پێشتر درابوویە دالایی لاما سەرۆکی رۆحی بووزییەکان".

ماتا ئامریتاناندامای، رێکخراوی نێودەوڵەتی لەباوەش گرتنی جیهانی  Embracing the World درووستکردووە، کە یارمەتی دەبەخشێتە پرۆژە جۆراوجۆرەکان وەک پاراستنی ژینگە، بەهێزکردنی ژنان، یارمەتی بۆ منداڵانی هەژار و کەمئەندامان.

ماتا ئامریتاناندامای، تاوەکو ئێستا زانکۆیەک و چەندین قوتابخانە و نەخۆشخانەی درووستکردوە. رێکخراوی" لە باوەش گرتنی جیهان" لە هەر مەراسیمێک کە ئەو ژنە هیندییە ئامادە دەبێت، چەندین کەل و پەل بۆ فرۆش دادەنێت و وێنەی ئەو پرۆژانەی کە بەو یارمەتییانە درووستکراون دادەنرێن و لە پەنایدا دەنووسن" بەپارەی ئێوە درووستکراوە."

ماتا ئامریتاناندامای لە هیند بە ناوی مهاتما یان رۆحی گەورە، لایەنگری زۆری هەیە و لە نێودەوڵەتیشدا ئەستێرەکانی وەک شاروون ستۆن و ریچارد گیر لایەنگری دەکەن.

چاوپێکەوتن لەگەڵ ماتا ئامریتاناندامای چەند چرکە زۆرتر درێژەی نابێت و هەندێ کاتدا بۆ ماوەی 12 کاژێر لە رۆژدا ئەوانەی دێن بۆ لای لە باوەشیان دەگرێت.

ئاما بۆ لەباوەش گرتنی جیهان، ساڵی جارێك دەڕواتە گەشت. ئێستا لە ئەڵمانیایە و تاوەكو ناوەڕاستی مانگی نۆڤەمبەر لە ئەوروپا دەمێنێتەوە. ئاما لە پاش سۆنامیەکەی ژاپۆن چووە ئەو وڵاتە و لەگەڵ زیندووەکانی ئەو رووداوە بە لەباوەش گرتنیان هاوخەمی خۆی دەربڕی.

ماتا ئامریتاناندامای لە ساڵی 1987 لە لە گەشتێك بۆ ئەڵمانیا تەنها 100 کەسی لە باوەش گرت، بەڵام ئەمجارە لە بەرلین 15 هەزار کەس بۆ تەنها چەند چرکەیەک کە لە باوەشیان بگرێت، بۆ چەند کاژێرێک چاوەڕوانیان کرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە