پشکنینێکی پەنجەمۆر دەستنیشانی بەکارهێنانی کۆکاین دەکات

31-10-2017
هونەر رێبوار
نیشانەکردن پەنجەمۆر
A+ A-

رووداو- هەولێر 

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە پشکنینێكی پەنجەمۆر دەتوانێت لە چەند چرکەیەکدا دەستنیشانی ئەوە بکات کە ئایا کەسێک کۆکاینی بەکارهێناوە یاخود نا. 


پزیشكانی زانکۆی سوورێی لە ئینگلتەرا دەڵێن بۆیان دەرکەوتووە لەرێگەی ئەم پشکنینەی پەنجەمۆرە دەتوانن دەستنیشانی دۆزینەوەی چەندین ماددەی وەک هێرۆین و کۆکاین بکەن و بەکارهێنانەکانیان دەربخەن. 

میلانی بەیلی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت دۆزینەوەی ئەم پشکنینەی پەنجەمۆر، داهێنانێکی نوێیە کە دەتوانێت دەستنیشانی بەکارهێنانی ماددەکان لە 30 چرکەدا بکات. 

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت کاتێك خەڵکی کۆکاین بەکاردەهێنن، جەستەیان بڕێكی زۆر کەم لە دوو رەگەزی کیمیایی دەربدەن، کە ئەمانەش لەسەر پەنجەمۆر دەمێننەوە، تەنانەت دوای شۆردنی دەستەکان و ئەمەش لەرێگەی ئەم پشکنینەوە دەردەکەوێت. 

میلانی بەیلی دەڵێت پشکنینەکە زۆر کاتی پێناوێت و پاکە و ناتواندرێت هەڵەی پێبکرێت، بەڵکو سروشتی پشکنینەکە وایە دەتوانێت ماددەکان و بەکارهێنانی دەرمانەکان بناسێتەوە و هەموویان لە نموونەکە وەربگرێت. 

توێژەرەکان دەڵێن ئەمە یەکەمجارە کە پشکنینێکی ئاوا بۆ دۆزینەوەی دەرمانەکان دابهێندرێت و لەرێگەی پەنجەمۆرەوە سوودیت لێوەربگیرێت، ئەوان دەڵێن تەنانەت پشکنینەکەیان نزیکەی 99% ورد و کاریگەرە و دەتوانێت بەکارهێنانی کۆکاین ئاشکرابکات. 

میلانی روونیدەکاتەوە ئەوان هیواخوازن بتوانن لەماوەی 10 ساڵدا بتوانن پشکنینەکە بخەنەڕوو بۆ ئەوەی بخرێتە خزمەت یاسا و سوودی لێوەربگیرێت بۆ پشکنینی کەسەکان لەلایەن یاسا. .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە