رووداو دیجیتاڵ
بە دەف و گۆرانیی کلاسیکیی ناوچەی کەنداو 22یەمین پێشانگەی راو و ئەسپسواری لە ئەبوو زەبی، پایتەختی ئیمارات دەستی پێکرد.
لە ئەسپەوە بیگرە، تاوەکو حوشتر، تا دەگاتە کاری دەست و نەخشەکاری و تەنانەت قاوەی رەسەنی عەرەبی، نمایش دەکرێن.
ئەحمەد سەعید، راهێنەری ئامادەکردنی قاوە دەڵێت: "من راهێنەری ئامادەکردنی قاوەی عەرەبیم. فێری میوانەکان دەکەین چۆن قاوەیەکی نایاب ئامادە بکەن و بە گردبوونەوەی تایبەت بە قاوەخواردنەوەی عەرەبی ئاشنایان دەکەین".
68 وڵات بەشداری پیشانگەکەیان کردووە؛ ئامانج لەم پیشانگەیە، ناساندنی کولتوور، کەلەپوور و مێژووی ئیماراتە بە جیهان.
راوکردن تێهەڵکێشی ژیانی خەڵکە؛ دەیان جۆر هەڵۆی راوکردنی گرانبەها پیشان دەدرێن. هەروەها دوایین پیشەسازی چەک لەلایەن وڵاتانی بەشداربوو.
ڤیتالی چیڤیلا، بەڕێوەبەری کۆمپانیای مارس تایبەت بە چەک دەڵێت: "ئێکسێسواراتی چەک و تەقەمەنی بەرهەم دەهێنین، کڵاشنکۆف و دەمانچە. دەیان جۆر بەرهەممان هەن لەم پیشانگەیەدا نمایشیان دەکەین".
پێشانگەی راو و ئەسپسواری، کۆنباو و نوێگەرایی پێکەوە گرێ دەدات. پیشانگەکە لە 30ی مانگی رابردوو دەستیپێکرد و تاوەکو 7 ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ