رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان شانبەشانی سەرکردەی 199 وڵات، هەرێم و رێکخراو لە کار و چالاکییەکانی دووەم رۆژی 28ـەمین کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدار بوو.
لەو بارەیەوە رۆژی هەینی، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، له شارى دوبهى له ئيمارات، لهگهڵ ژمارهيهكى بهرچاوى سهرۆك، شا و سهركردهى وڵاتان، بهشدارى له رێوڕهسمى كردنهوهى كارهكانى لووتكهى كۆنفرانسى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ گۆڕانى كهشوههوا (COP28)دا كرد."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی هەینی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "دڵخۆشم کە بۆ رێوڕەسمی کردنەوەی COP28 لە دوبەیم. هەوڵی یەکگرتوو و پێکەوەکارکردنی جیهان زۆر گرنگن بۆ پاراستنی هەسارەکەمان."
لە ئێوارەی هەمان رۆژدا، "سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ ژمارهيهك له سهركرده و ميوانانى كۆنفرانس، له ڕێورهسمێكدا بهشدار بوو بۆ دابهشكردنى (خهڵاتى زايد بۆ بهردهوامى) كه خهڵاتێكى جيهانيى پێشهنگه له ئيمارات و دهبهخشرێته ئهو كۆمپانيا بچووك و مامناوهند و رێکخراوی ناحکومی و قوتابخانه ئامادهييانهى بيرۆكهى چارهسهرى بهردهوام پێشكێش دهكهن،" ئەمە وەک لە راگەیێنداراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە.

لە رۆژی یەکەمیشدا، لەسەر بانگهێشتی محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات، رۆژی پێنجشەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردەی وڵات، هەرێم، رێکخراو و کۆمپانیاکان لە رێوڕەسمی کردنەوەی (کۆڕبەندی خێرخوازی و کەشوهەوا) بەشدار بوو.
نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی دووەمی کۆنفرانسەکەدا چاوی بە ژمارەیەکی زۆری سەرکردەی وڵاتانی جیهان و ناوچەکە کەوت، لەوانەش ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان؛ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا؛ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردن.

فوئاد مەجالی، کۆنسوڵی گشتیی ئوردن لە هەرێمی کوردستان وێنەی تەوقەی نێچیرڤان بارزانی و شا عەبدوڵڵای دووەمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، "دیداری خاوەنشکۆی پایەبەرزی هاشمی، شا عەبدوڵڵای دووەمی کوڕی حوسێن، خوا بیپارێزێت، لەگەڵ فەخامەتی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقی برا لە پەراوێزی COP28.
هەروەها کۆنسوڵخانەی گشتیی هیندستان لە هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک وێنەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نارێندرا مۆدیی داناوە و نووسیویەتی، "سەرۆکوەزیران نارێندرا مۆدی، لە 1ی کانوونی دووەم، لە لووتکەی کەشوهەوای جیهانی (کۆپ 28) لە دوبەی، قسەی لەگەڵ بەرێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد."

رۆژنامەی ئیتحادی ئیماراتی لە ژمارەی 17678ـی خۆیدا وێنەی محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات و مەنسور بن زاید ئالنەهیانی برا و جێگری داناوە کە قسە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دەکەن.

هەروەها ئاژانسی هەواڵی ئیماراتی (وام) لە ڤیدیۆییەکدا دیمەنی گفتوگۆی نێوان سەرۆکی ئیمارات و سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیشان دەدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ