رووداو- ئاژانسەكان
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/10/2014، تەقینەوەیەك لە كابوولی پایتەختی ئەفغانستان روویدا و 10 قوربانی لێكەوتەوە.
میدیاكانی ئەفغانستان ئاماژەیان بە مردنی 3 كەس و برینداربوونی 7 كەس كرد، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە كابوولی پایتەختی ئەفغانستان.
رۆژی چوارشەمە 1ـی ئۆکتۆبەر، تەقینەوەیەکی دیکە لە كابوولی پایتەختی ئەفغانستان روویدا، كە بۆمبێک بە پاسی هاتوچۆی سوپای ئەو وڵاتەدا، تەقییەوە.
ئەمە چوارەمین تەقینەوەیە، كە لە دوای سوێندخواردنی یاسایی سەرۆكی نوێی ئەفغانستان، ئەشرەف غەنی لە رۆژی دووشەممەوە، رووبدات.
تەقینەوەكانی ئەم دواییەی ئەفغانستان هێزە سەربازییەكان و سوپایان كردووەتە ئامانج، هەروەها تاڵیبان رایگەیاندووە: بەرپرسیارن لە ئەنجامدانی هەر چوار تەقینەوەكەی ئەفغانستان.
تاڵیبان هۆكاری تەقینەوەکانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، كە دوای سوێندخواردنی سەرۆكە نوێیەكەی ئەفغانستان، سەرۆک رێگەی بە هێزەكانی سوپای ئەمریكا دا، لە خاكی ئەفغانستان بمێننەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ