رووداو دیجیتاڵ
پەرستگەی بەهەشت لە پەکینی پایتەختی چین کە مێژووی دروستبوونی بۆ زیاتر لە 600 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، ئەم پەرستگەیە لەلایەن دەسەڵاتی پاشایەتی مینگ دامەزراوە. زیاتر لە 500 ساڵ شوێنی نزا و پەرستشی خەڵك بووە.
پەرستگەکە دەكەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی پەكین، رووبەرەكەی دوو ملیۆن و 700 هەزارمەتر چوارگۆشەیە و بە گەورەترین پەرستگەی چین هەژمار دەكرێت، لەگەڵ دەستپێكی ساڵی نوێ، دوای سێ ساڵ لەبەر پەتای كۆرۆنا بە رووی خەڵكی چین و گەشتیاراندا كرایەوە.