رووداو - ئاژانسەکان
کەسێکی ئوردنی دانیشتووی ناوچەی زەرقای باکووری عەمانی پایتەخت، دوای بینینی گرتە ڤیدیۆی سووتاندنی فڕۆکەوانە ئوردنییەکە، جەڵتەی دڵ لێیدەدات و دەمرێت.
سەرچاوەیەکی پزیشکی لەو وڵاتە رایگەیاند:" پیاوێکی ناوچەی زەرقای باکووری عەمان، کە تەمەنی 40 ساڵ بوو، دوای بینینی گرتەی ڤیدیۆیی سووتاندنی مەعاز کەساسسبە، فڕۆکەوانی ئوردنی لەلایەن چەکدارانی داعش، هەست بە ژاندەکات لە سینگی، بۆ ئەم مەبەستەش دەگەیێنرێتە نەخۆشخانە و دەردەکەوێت جەڵتەی دڵ لێیداوە و دەمرێت".
سەرچاوەکە گوتیشی،" بەهۆی بەرگەنەگرتن و کاریگەری دیمەنی ڤیدیۆکە گوشاری خوێنی بەرز بووەتەوە و جەڵتەی دڵ لێیداوە". دوێنی چەکدارانی داعش گرتە ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە، کە مەعاز کەساسیبەی فڕۆکەوانی ئوردنی بەزیندوویی دەسووتێنن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ