تورکیا: دووەم کەشتیی وڵاتەکەمان بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕی

 
رووداو دیجیتاڵ

عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو، وەزیری گواستنەوەی تورکیا رۆژی شەممە (04-04-2026) رایگەیاند، دووەم کەشتی کە ئاڵای تورکیای لەسەرە، توانیویەتی لە تەنگەی هورمز بپەڕێتەوە.
 
عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد، کاتێک جەنگ لە 28ی شوباتدا هەڵگیرسا، 15 کەشتیی خاوەنکارە تورکەکان چاوەڕێی تێپەڕین بوون لەو تەنگە ستراتیژییە. 
 
وەزیری گواستنەوە بە میدیای وڵاتەکەی گوت: "لەو 15 کەشتییە، دووانیان تێپەڕ بوون."