دایكی بەشار ئەسەد كۆچی دوایی كرد

06-02-2016
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن بەشار ئەسەد
A+ A-

رووداو- دیمەشق

ئەنیسە مەخلوف، دایكی بەشار ئەسەدی سەرۆكی سووریا لە وڵاتی ئیمارات لە تەمەنی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و سەرۆكایەتی كۆماری سووریاش هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە.

ئەنیسە ئەحمەد مەخلوف، لە ساڵی 1930 لە شاری لازقیە لەدایکبووە.  لە ساڵی 1960 شووی بە حافز ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا کردووە و دایکی 6 منداڵ بووە.

لە ساڵی 2013 بەهۆی خراپتربوونی ئاسایشی نێوخۆیی سووریا، ئەنیسە سووریای بەجێهێشت و لە شاری دوبەی لە ئیمارات نیشتجێ بوو.

دایکی بەشار ئەسەد دوای جێهێشتنی وڵاتەکەی، لە خانوێک لە دووبەی لەگەڵ کچە گەورەکەی کە ناوی بووشرایە، درێژەیان بە ژیان دا.



ئەلیسا مەخلوف، حافز ئەسەد و منداڵەكانیان، وێنەكە ساڵی 1994 گیراوە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە