دایكی بەشار ئەسەد كۆچی دوایی كرد
رووداو- دیمەشق
ئەنیسە مەخلوف، دایكی بەشار ئەسەدی سەرۆكی سووریا لە وڵاتی ئیمارات لە تەمەنی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و سەرۆكایەتی كۆماری سووریاش هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە.
ئەنیسە ئەحمەد مەخلوف، لە ساڵی 1930 لە شاری لازقیە لەدایکبووە. لە ساڵی 1960 شووی بە حافز ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا کردووە و دایکی 6 منداڵ بووە.
لە ساڵی 2013 بەهۆی خراپتربوونی ئاسایشی نێوخۆیی سووریا، ئەنیسە سووریای بەجێهێشت و لە شاری دوبەی لە ئیمارات نیشتجێ بوو.
دایکی بەشار ئەسەد دوای جێهێشتنی وڵاتەکەی، لە خانوێک لە دووبەی لەگەڵ کچە گەورەکەی کە ناوی بووشرایە، درێژەیان بە ژیان دا.
ئەلیسا مەخلوف، حافز ئەسەد و منداڵەكانیان، وێنەكە ساڵی 1994 گیراوە