رووداو ناوی 37 کۆچبەری کورد بڵاودەکاتەوە کە لە تونس دەستگیرکراون

06-08-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

37 کۆچبەری کورد لەکاتی چوونیان بۆ ئەورووپا لە تونس دەستگیرکراون و رووداو ناو و تەمەنیان بڵاودەکاتەوە. باڵیۆزی عێراق لە تونس دەڵێت، کۆچبەرەکان تەندروستییان باشە.
 
رۆژی چوارشەممە، 6ی ئاب، عەبدولحەکیم قەساب، باڵیۆزی عێراق لە تونس بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوێنێ لەلایەن حکومەتی تونسەوە ئاگادارکراینەوە، 37 هاووڵاتیی عێراقی کە سەرجەمیان کوردن، لە شاری قلیبییەی تونس دەستگیرکراون."
 
عەبدولحەکیم قەساب گوتی، بەهۆی ئەوەی هیچ یەکێک لە کۆچبەرەکان زمانی عەرەبی نازانن، بۆیە تائێستا حکومەتی تونس ئەو دۆسیەیەی یەکلایی نەکردووەتەوە و بەدوای وەرگێڕێکدا دەگەڕێن.
 
باڵیۆزی عێراق لە تونس ئاماژەی بەوەدا، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئازادکردنیان و گوتی: "ئەگەر تۆمەتبار نەبن، بەدڵنیاییەوە ئازاد دەکرێن."
 
بە گوتەی عەبدولحەکیم قەساب، ئەو هاونیشتمانییانە ویستوویانە لەڕێگەی تونسەوە بەرەو وڵاتانی ئەورووپا کۆچ بکەن. دڵنیایی لە تەندروستیی کۆچبەرەکان دا و گوتی، "تەندروستییان جێگیرە".
 
هەر ئەمڕۆ، ئەزهەر عەلی حوسێن، کۆنسووڵی گشتیی عێراق لە تونس بە رووداوی گوت، "وەرگێڕێکمان راسپاردووە، سبەی کاژێر 10:00ی بەیانی بگاتە شاری قلیبییە و دەچێتە ئەو بنکەیەی هاووڵاتییەکانی تێدا دەستگیرکراوە."
 
کۆنسووڵی گشتیی عێراق لە تونس گوتی، "سبەی لەلایەن پۆلیسەوە گوتەیان لێوەردەگیرێت و رۆژی هەینی رەوانەی دادگە دەکرێن، دوای ئەوە بەدڵنیاییەوە ئەگەر هیچ تاوانێکیان لەسەر نەبێت، ئازاد دەکرێن و رەوانەی عێراق دەکرێنەوە."
 
ناو و تەمەنی 37 کۆچبەرەکە
 
- کۆمار عەلی عەبدولکەریم، لە دایکبووی 1991 – سلێمانی
- ئەلەند عەتار محەممەد، لە دایکبووی 2004 – سلێمانی
- محەممەد حەسەن ئەحمەد، لەدایکبووی 2004 – سلێمانی
- هەڤاڵ نەجات نەجم، لەدایکبووی 1993 – کەرکووک
- هۆشمەند عەلی موستەفا، لە دایکبووی 1995 – هەولێر
- رەوەز محەممەد عومەر، لە دایکبووی 2002 – سلێمانی 
- ئاکار ئازاد ئەحمەد، لە دایکبووی 2003 – کەرکووک
- دارۆ یەحیا عەبدوڵڵا، لە دایکبووی 2005 – سلێمانی
- هێمن ئەمین محەممەد، لە دایکبووی 2002 – سلێمانی
- محەممەد یەحیا رەشید، لە دایکبووی 2001 – کەرکووک
- محەممەد گۆران سابیر، لە دایکبووی 1997 – بەغدا
- دیار بەکر مستەفا، لە دایکبووی 2006 – هەولێر
- محەممەد عەلی عەبدولسەمەد، لە دایکبووی 2004 – سلێمانی
- محەممەد نەجمەدین مەجید، لە دایکبووی 1998 – کەرکووک
- رێنوار رێبوار شەعبان، لە دایکبووی 2007 – سلێمانی
- ئاری عەتار محەممەد، لە دایکبووی 2002 – سلێمانی
- ئاریان عەلی حەمە، لە دایکبووی 2006 – سلێمانی
- محەممەد رەسوول قادر، لە دایکبووی 2009 – سلێمانی
- ئومێد عەباس محەممەد، لە دایکبووی 1988 – سلێمانی
- ئەلەند نەریمان محەممەد، لە دایکبووی 2004 – سلێمانی
- کامەران کەریم محەممەد، لە دایکبووی 1995 – ئەنبار
- گەرمیان کامەران کەرەم، لە دایکبووی 2003 – سلێمانی
- هێدی تارق ئەحمەد، لە دایکبووی 2000 – سلێمانی
- یاد عومەر فەتاح، لە دایکبووی 2004 – سلێمانی
- زانیار عەلی حەسەن، لە دایکبووی 1990 – سلێمانی
- مەنگوڕ ئاراز عومەر، لە دایکبووی 2001 – سلێمانی
- بیلال کەمال ئەحمەد، لە دایکبووی 2003 – سلێمانی
- راڤیار ئیسماعیل محەممەد، لە دایکبووی 2001 – کەرکووک
- ئەڵوەن ئەحمەد محەممەد، لە دایکبووی 2001 – کەرکووک
- دانا عوسمان حەمید، لە دایکبووی 2006 – کەرکووک
- ئیبراهیم فوئاد باوەموراد، لە دایکبووی 2001 – بەغدا
- دیاری حوسێن حەمە، لە دایکبووی 2003 – سلێمانی
- رۆژ ئەحمەد مام ئاغا، لە دایکبووی 2000 – سلێمانی
- هەیەر عومەر حەمەساڵح، لە دایکبووی 2001 – سلێمانی
- رێنوا خالید ئەحمەد، لە دایکبووی 2005 - سلێمانی
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە