Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چەکدارێکی حیزبوڵڵا ئاڵای حیزبەکەی و وڵاتەکەی هەڵگرتووە. وێنە: AFP

چەکدارێکی حیزبوڵڵا ئاڵای حیزبەکەی و وڵاتەکەی هەڵگرتووە. وێنە: AFP

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست06-08-2025

حیزبوڵڵای لوبنان لە بارەی چەکدانانەوە: حیساب بۆ بڕیارەکەی حکومەت ناکەین

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

نیاز مستەفا

رۆژی بڵاوکردنەوە

06-08-2025

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکێکی ئێران لە کوێت چەند ئەمریکییەک بریندار بوون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-05-2026

راپۆرتێک: بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکێکی ئێران لە کوێت چەند ئەمریکییەک بریندار بوون

نەتەنیاهوو: سوپای ئیسرائیل لە رووباری لیتانیی باشووری لوبنان پەڕییەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-05-2026

نەتەنیاهوو: سوپای ئیسرائیل لە رووباری لیتانیی باشووری لوبنان پەڕییەوە

رووسیا لەبارەی سزای سەر کۆمپانیاکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق: نایاسایین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-05-2026

رووسیا لەبارەی سزای سەر کۆمپانیاکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق: نایاسایین

رووداو دیجیتاڵ

حیزبوڵڵای لوبنان وەڵامی بڕیاری حکومەتی وڵاتەکەی دایەوە، کە داوای چەکدادان لە حیزبوڵڵا و گرووپە چەکدارەکانی دیکە دەکات، گرووپەکە دەڵێت، بە جۆرێک مامەڵە لەگەڵ بڕیارەکە دەکەن کە هەر نەبێت.
 
رۆژی سێشەممە، 5ـی ئابی 2025، کابینەی حکومەتی لوبنان کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکە نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان رایگەیاند، حکومەت "فەرمانی بە سوپای لوبنان کردووە بۆ جێبەجێکردنی پلانێک کە پێش کۆتایی ئەم ساڵ چەک بەتەنیا لە دەست حکومەت بێت" و هەموو گرووپەکانی دیکە چەک بکرێن. 
 
بە گوێرەی حکومەتی لوبنان، بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئابی ئەم ساڵ پلانەکە ئامادەبکرێت و لەلایەن حکومەتەوە پەسند بکرێت. 
 
لە وەڵامی ئەو بڕیارەی حکومەتی لوبناندا، رۆژی چوارشەممە حیزبوڵڵای لوبنان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "حکومەتی سەرۆکوەزیران نەواف سەلام تاوانێکی گەورەی کرد بە بڕیاری چەککردنی لوبنان."
 
حیزبوڵڵا پێیوایە، "ئەم بڕیارە سەروەری لوبنان پێشێل دەکات و ئیسرائیلیش دەستواڵا دەکات بۆ دەستوەردان ئاسایش، جوگرافیا، سیاسەتی لوبنان." 
 
بزووتنەوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "بە جۆرێک مامەڵە لەگەڵ ئەم بڕیارە دەکەین وەکو ئەوەی هەر نەبووبێت". 
 
حیزبوڵڵا بڕیارەکەی حکومەتی لوبنان بە جۆرێک لێکدەدەنەوە کە لە ژێرکاریگەری پێشنیازێکی تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیاوە درابێت. باراک پێشنیازێکی پێشکێشی حکومەتی لوبنان کردبوو بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی دیاریکراودا حیزبوڵڵا چەک بکرێت. 
 
حکومەتی لوبنان راگەیێندراوێکی لەبارەی بڕیارەکەیەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، بڕیارەکەیان بەشێکە لە جێبەجێکردنی ئاگربەستی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل کە 27ـی تشرینی دووەمی پار لە نێوانیان بە نێوەندگیری ئەمریکا واژۆکرا. لە رێککەوتنی ئاگربەستەکەدا هاتبوو کە دەبێت چەک تەنیا لە دەستی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی لوبنان بێت. 
 
لە درێژەی راگەیێندراوەکەی حیزبوڵـڵادا هاتووە، ئامادەن گفتوگۆ لەبارەی ستراتیژیەتێکی نوێ بۆ ئاسایشی نیشتمانیی لوبنان بکەن، بەڵام ئەمە دوای راگرتنی هێرشەکانی تەل ئەڤیڤ بۆ سەر لوبنان دەکرێت.