Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هاوکارییەکان لە غەززە بەردەدرێنەوە و خەڵک بۆ وەرگرنی رادەکەن. وێنە: AFP

هاوکارییەکان لە غەززە بەردەدرێنەوە و خەڵک بۆ وەرگرنی رادەکەن. وێنە: AFP

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست06-08-2025

نەتەوە یەکگرتووەکان: 86٪ـی ئەو هاوکارییانەی دەگەنە غەززە تاڵان دەکرێن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هاوار عەبدولڕەزاق

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هاوار عەبدولڕەزاق

رۆژی بڵاوکردنەوە

06-08-2025

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکێکی ئێران لە کوێت چەند ئەمریکییەک بریندار بوون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-05-2026

راپۆرتێک: بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکێکی ئێران لە کوێت چەند ئەمریکییەک بریندار بوون

نەتەنیاهوو: سوپای ئیسرائیل لە رووباری لیتانیی باشووری لوبنان پەڕییەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-05-2026

نەتەنیاهوو: سوپای ئیسرائیل لە رووباری لیتانیی باشووری لوبنان پەڕییەوە

رووسیا لەبارەی سزای سەر کۆمپانیاکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق: نایاسایین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-05-2026

رووسیا لەبارەی سزای سەر کۆمپانیاکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق: نایاسایین

 
رووداو دیجیتاڵ

ئامارە فەرمییەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای دەکەن، زۆربەی ئەو هاوکارییە مرۆییانەی دەگەنە کەرتی غەززە لەلایەن گرووپی چەکدار و کەسانی دیکە تاڵان دەکرێن، یان دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
 
رۆژی سێشەممە، 5ـی ئابی 2025، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری فەرمی رەوانەکردنی هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ نێو کەرتی غەززەی بڵاویکردەوە و بەگوێرەی ئەو ئامارانە، زیاتر لە 86٪ـی ئەو هاوکارییانەی لە مانگی ئایارەوە گەیێندراونەتە کەرتەکە، پێش ئەوەی بگەنە دەستی غەززەییەکان، تاڵانکراون یان دەستیان بەسەردا گیراوە. 
 
ئامارەکانی میکانیزمی چاودێری و بەدواداچوونی 2720ـی نەتەوە یەکگرتووەکان، سیستمێکی تایبەتی رێکخراوەکەیە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ نێو کەرتی غەززە و لە ئەیلوولی 2023 لەژێر پرۆژەبڕیاری 2720ـی ئەنجوومەنی ئاسایش، پەسند کرا. 
 
بەگوێرەی ئەو ئامارانە، لە ماوەی نێوان 19ـی ئایار بۆ 5ـی ئابی 2025 دا، تەنیا 300 بارهەڵگر لە کۆی دوو هەزار و 545 بارهەڵگر بە سەرکەوتوویی گەیشتوونەتە شوێنی مەبەستی خۆیان لەنێو غەززە.
 
ئامارەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە ئەو دوو هەزار و 310 بارهەڵگرەی دیکە، کە زیاتر لە 31 هەزار تۆن هاوکاریی تێدا بووە "بە شێوەیەکی ئاشتییانە لەلایەن خەڵکی برسییەوە یان بە زۆر لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە."
 
لەکۆی 38 هەزار و 933 بالێت هاوکاری، تەنیا 5 هەزار و 58یان یان بە سەلامەتی گەیشتوون، ئەمەش بە واتای رێژەی گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ شوێنی مەبەست یان بە سەرکەتویی  تەنیا 13.1٪ بووە.
 
زۆربەی ئەو هاوکارییانەشی دەستیان بەسەردا گیراوە خۆراک بوون، کە بۆ نەخۆشخانەکان، کامپەکان و هاووڵاتییان تەرخان کرابوون.
 
هەرچەندە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەسەرداگرتنەکانی ئەو هاوکارییانە نەداوەتە پاڵ هیچ گرووپێکی چەکدارایی دیاریکراو، بەڵام پێشتر بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیل چەکدارانی حەماس و گرووپە چەکدارەکانی دیکەی فەلەستینیان بە تاڵانکردنی کاروانی هاوکارییەکان لە رێگەی هەڕەشەی چەکەوە تۆمەتبار کردبوو، بەڵام حەماس ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.
 
سارا دەیڤیز، بەرپرسی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور لە ئۆرشەلیم، لەوبارەیەوە هۆشداریداوە و دەڵێت، "بەبێ گوێدانە ئەوەی چەند بارهەڵگر دەچنە ناو غەززەوە، پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە ئایا هاوکارییەکان بەڕاستی دەگەنە دەستی ئەو کەسانەی پێویستیان پێیەتی؟ ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ بەو ئاستە پێویستە نییە." 
 
رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور رایگەیاندووە کە لە بنکە مەیدانییە تەندروستییە کاتییەکان "بە سەتان بریندار و کوژراویان بۆ رەوانە کراوە کە تەنیا هەوڵیانداوە شتێک بۆ خواردن بدۆزنەوە".
 
ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتییە، هێزەکانی ئیسرائیلیان تۆمەتبار کرد بە تەقەکردن لە خەڵک لە نزیک ناوەندەکانی کۆکردنەوە و وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکان. 
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی غەززە کە لەلایەن حەماسەوە بەڕێوەدەبرێت، لەسەرەتای جەنگەوە لانیکەم 175 کەس کە 93 منداڵ بوون، بەهۆی بەدخۆراکی و برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە.