رووداو- تلیگراف
ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان نهێنی چەند وڵاتێكی عەرەبی و حكومەتی دیمەشق ئاشكرادەكات و باس لەوەدەكات، دوای رووداوەكانی نیمچە دورگەی كریمیا، رووسیا زیاتر لە جاران پاڵپشتی لە حكومەتی بەشار ئەسەد دەكات لەسووریا.
حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند: بەرپرسانی چەند وڵاتێكی عەرەبی، كە خۆیان بە پاڵپشتی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دادەنێن، بەشێوەیەكی نهێنی چاویان بە دەسەڵاتدارانی دیمەشق كەوتووە و پەیامێكیان داوەتە بەشار ئەسەد. ئەو پەیامەش بریتی بووە لەوەی ئەسەد خۆی لە هاوپەیمانەكانی دووربخاتەوە.
بەگوتەی نەسڕوڵڵا، لەو پەیامەدا داواكراوە بەشار ئەسەد خۆی لە بەرەی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان دووربخاتەوە و بەوەش مانەوەی خۆی لە دەسەڵاتدا گەرەنتی بكات، لە بەرامبەردا سەرۆكی رووسیا ئەوەی رەتكردووەتەوە.
ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان ئەوەشی راگەیاندووە، دوای رووداوەكانی ئۆكراینا و كاردانەوەی تووندی وڵاتانی رۆژئاوایی لەبەرامبەر لكاندنی كریمیا بە رووسیا، زیاتر لە جاران پاڵپشتی لە بەشار ئەسەد و حكومەتەكەی دەكات. ئەمەش پێگە و مانەوەی بەشار ئەسەد لە كورسی دەسەڵات مسۆگەرتر دەكات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ