هێرش کرایە سەر گەورەترین کۆمەڵگەی پیشەسازیی سعودیە لە شاری جوبەیل

12 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شەوی رابردوو هێرش کرایە سەر کۆمەڵگەیەکی پترۆکیمیایی لە ناوچەیەکی پیشەسازیی بەرفراوان لە شاری جوبەیل لە رۆژهەڵاتی سعودیە.
 
بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، "هێرشەکە بووەتەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کارگەکانی کۆمپانیای سابیک (SABIC) لە جوبەیل. دەنگی تەقینەوەکانیش زۆر بەهێز بوون." ئەم هێرشە تەنیا چەند کاژێرێک دوای هێرشێکی هاوشێوە بۆ سەر دامەزراوە پیشەسازییەکانی ئێران ئەنجامدرا.
 
شاری جوبەیل یەکێک لە گەورەترین شارە پیشەسازییەکانی جیهان لەخۆدەگرێ. ئەم شارە ناوەندێکی سەرەکییە بۆ بەرهەمهێنانی پۆڵا، بەنزین، پترۆکیمیا، رۆنی بزوێنەر و پەینە کیمیاییەکان.
 
ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێی ناوەتە قۆناخێکی مەترسیدار و ژێرخانە پیشەسازی و وزەییەکانی وڵاتانی ناوچەکە بە بەردەوامی دەکرێنە ئامانج.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تاران بە چڕی بۆردوومان دەکرێت

لە تاران و شارەکانی دەوروبەری دەنگی زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز بیسترا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، زنجیرەیەک تەقینەوەی زۆر بەهێز و یەک لە دوای یەک تارانی پایتەخت و شارەکانی کەرەج، ئیسلامشەهر، قودس، شەهریار و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئێرانی هەژاند. هاونیشتمانیان باس لە لەرینەوەی زەوی و شکانی شووشەی پەنجەرەکان دەکەن.