راوێژکارێکی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیێنێت، زانیارییە سەرەتاییەکان دووپاتیدەکەنەوە کە زیانێکی گەورە بە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کەوتووە و سەرجەم مووشەکەکانیش بەوردی ئامانجیان پێکاوە.
حەمید رەزا مقدەم فەر، راوێژکاری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، زانیارییە سەرەتاییەکان دووپاتیدەکەنەوە کە زیانێکی گەورە بەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کەوتووە، لەگەڵ ئەوەی ئەمریکییەکان هەوڵدەدەن راستییەکان بشارنەوە.
بە گوتەی مقدەم فەر، سەرجەم مووشەکەکان بە وردی ئامانجی خۆیان پێکاوە، گرنگترین بنکەی ئەمریکی لە عێراق کراوەتە ئامانج، هێرشەکەش سەلماندی کە سیستەمی بەرگری مووشکی ئەمریکی لاوازە.
راوێژکارەکەی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری ئەوەشدەدا هەر وەڵامدانەوەیەکی ئەمریکا دەبێتە هۆی سووتاندنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەناوچەکەدا، هێرشە مووشەکییەکانی ئێرانیش ئیهانەیە بۆ ئەمریکا و دەبێت ئەویش قبوڵی بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ