وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەبارەی جەنگی ئێران: هیچ شتێک کۆتایی نەهاتووە

08-04-2026
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، هێشتا بۆشایی و خاڵی ناکۆک لە نێوان بەرەکانی جەنگی ئێراندا ماوە و هیچ شتێک کۆتایی نەهاتووە. 
 
رۆژی چوارشەممە، 8ی نیسانی 2026، جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەبارەی رێککەوتنی راگرتنی جەنگ بۆ دوو هەفتە لەنێوان ئەمریکا و ئێران بۆ دوو هەفتە بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند، "هیچ شتێک کۆتایی نەهاتووە". دەشڵێت، "نازانم چۆن دەکرێت جیاوازییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا نەهێڵدرێن". 
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بە پێشنیازێکی شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان رازیبووە بۆ راگرتنی جەنگی وڵاتەکەی و ئیسرائیل لەگەڵ ئێراندا بۆ دوو هەفتە؛ گوتیشی، ئەوە بۆ پێدانی دەرفەتێک بووە بە دیپلۆماسی. 
 
گوتەکانی ساعر لە کاتێکدان بە گوێرەی پێشنیازەکە دەبوو هێرشەکانی هەردوولا بۆ سەر یەکدی رابگیرێن و تەنگەی هورمزیش بکرێتەوە. 
 
بە گوێرەی میدیای ئێران، ئەمڕۆ هێرشکراوەتە سەر وڵاتەکەیان. هەروەها، بەرپرسێکی تارانیش گوتویەتی، ئەگەر ئاگربەستەکە لوبنان نەگرێتەوە، ئەوا ئامادەی دانیشتن نین لەسەر پرسی ئاگربەست، خاڵێک کە ئەمریکا و ئیسرائیل دەڵێن، بەشێک نییە لە رێککەوتنەکە. 
 
هەروەها بە گوێرەی دوو کۆمپانیای گواستنەوەی نەوت کە قسەیان بۆ رۆیتەرز کردووە، ئێران تەنگەی هورمزی بە تەواوی نەکردووەتەوە و بۆ تێپەڕینی کەشتییەکان داوای پارە دەکات. 
 
بە گوێرەی سەرۆکوەزیرانی پاکستان، پێشێلکاری رێککەوتنەکە لەلایەن هەردوولاوە کراوە و داوا دەکەن لایەنەکان دانبەخۆیاندا بگرن. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان و جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا

شاندی باڵای ئێران گەیشتە پاکستان؛ قالیباف و جەی دی ڤانس لە ئیسلامئابادن

شاندێکی باڵای ئێران بە سەرۆکایەتیی محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان گەیشتە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان، ئەوەش بە مەبەستی دانوستاندن لەگەڵ شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا.