میدیای ئێران: تەنگەی هورمز بەتەواوی داخرا، نەوتهەڵگرەکان دەگەڕێنەوە

08-04-2026
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاژانسی فارس بڵاویکردووەتەوە، کە بەپێی زانیارییەکانی سیستمی چاودێریی هاتووچۆی دەریایی، تەنگەی هورمز بە ڕووی کەشتییەکان دا داخراوە و یەکەمین نەوتهەڵگر دوای نزیکبوونەوە لە تەنگەکە، ناچار بووە ئاراستەی جووڵەکەی بگۆڕێت و بگەڕێتەوە نێو کەنداو.
 
بە گوێرەی ئەو ئاژانسە ئێرانییە داتاکانی رادارە دەریاییەکان ئاشکرای دەکەن، نەوتهەڵگری (AUROURA) کە بەرەو دەریای عومان و دەرەوەی تەنگەی هورمز لە جووڵەدا بوو، لە نزیک کەناراوەکانی "موسەندەم" (ناوچەی خەسب) بە شێوەیەکی کتوپڕ 180 پلە خولاوەتەوە و بەرەو قوڵایی کەنداوی عەرەبی گەڕاوەتەوە.
 
ئەم گۆڕینی رێڕەوە لە یەکێک لە هەستیارترین خاڵە نێودەوڵەتییەکان دا روویداوە، کە ناوچەی نێوان دوورگەی "لارک" و نیمچەدوورگەی "موسەندەم"ـە. ئەم شوێنە بەهۆی بایەخە جیۆپۆلیتیکییەکەی و تێپەڕبوونی زۆرترین کەشتیی گواستنەوەی وزە تێیدا، بە یەکێک لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیهان دادەنرێت.
 
داخستنی تەنگەی هورمز و گەڕانەوەی نەوتهەڵگرەکان، ترسی لای کۆمپانیاکانی وزە دروستکردووە و چاوەڕوان دەکرێت کاریگەریی خێرای لەسەر نرخەکانی نەوت و بازاڕی وزە لە جیهان دا هەبێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان و جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا

شاندی باڵای ئێران گەیشتە پاکستان؛ قالیباف و جەی دی ڤانس لە ئیسلامئابادن

شاندێکی باڵای ئێران بە سەرۆکایەتیی محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان گەیشتە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان، ئەوەش بە مەبەستی دانوستاندن لەگەڵ شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا.