سوپای ئیسرائیل رزگارکردنی چوار بارمتەی لە دەستی حەماس راگەیاند
رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، چوار بارمتەیان لەنێو غەززە لە دەستی حەماس رزگار کردووە، کە لە هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری 2023 لە فێستیڤاڵی میوزیکەکە رفێندرابوون.
ئەوانەی رزگار کراون، بەپێی هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل بریتین لە هەریەکە لە نوا ئارگامانح 25 ساڵ، ئالمۆگ میر جان 21 ساڵ، ئاندری کۆزلۆڤ 27 ساڵ و شلۆمی زیڤ 40 ساڵ.
بەپێی راگەیێندراوی سوپای ئیسرائیل، ئەو چوار بارمتەیە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی "ئاڵۆز"ی پۆلیس و دەسەڵاتی ئەمنیی ئیسرائیلدا لە دوو ناوچەی جیاوازی غەززە رزگار کراون.
وەکو سوپای ئیسرائیل ئاماژەی پێداوە، دۆخی تەندروستیی بارمتەکان "باشە" و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ پشکنینی زیاتری پزیشکی.
ئەمەش لە کاتێکدایە، تائێستا بزووتنەوەی حەماس هیچ راگەیێندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.