سووریا سكاڵا لەدژی ئیسرائیل تۆماردەكات

08-12-2014
کاروان وەلی
نیشانەکردن ئیسرائیل دیمەشق
A+ A-

رووداو - ئاژانسەكان

لەبەرامبەر هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەیەكی نزیك دیمەشق، حكومەتی سووریا سكاڵایەك لەدژی ئیسرائیل، پێشكەشی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا دوو سكاڵانامەی پێشكەشی هەریەك لە بان كی مون ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان و سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد.

لە سكاڵانامەكەدا هاتووە: "ئیسرائیل تاوانێكی دیكەی دوژمنكارانەی لەسەر خاكی سووریا و سەروەرییەكەی ئەنجامداوە" ، بەو پێیەی ئیسرائیل هێرشەكەی چەند شوێنێكی ئارامی لە ناوچەی دیماس و نزیك فڕۆكەخانەی دیمەشق ئەنجامداوە.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی سووریا، بەهۆی ئەو هێرشانەش زیانێكی ماددی زۆر بەر دامودەزگاكانی ناوچەكە كەوتووە.

رۆژی یەكشەممە 7-12-2014، تەلەفزیۆنی سووریا بڵاویكردەوە كە فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی نزیك دیمەشقیان بۆمبباران كردووە، لە شارۆچكەی دیماسی نزیك سنووری لوبنان.

لەبەرامبەردا گوتەبێژێك بەناوی سووپای ئیسرائیل رایگەیاند،  "ئەوان هیچ لێدوانێك لەسەر راپۆرتە بیانییەكان نادەن".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە