سەرۆکوەزیرانی پاکستان: ئەمریکا و ئێران ئامادەن بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و کۆتاییهێنان بە جەنگ

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان دەڵێ، ئەمریکا و ئێران ئامادەن بۆ رێککەوتن و نەهێشتنی ناکۆکییەکان، ئەمەش لە کاتێکدایە کە شاندەکانی هەردوو وڵات ئامانجیانە لە ئیسلامئاباد دەست بە دانوستاندنی راستەوخۆ بکەن.
 
ئێوارەی ئەمرۆ هەینی، سەرۆکوەزیرانی پاکستان قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و رایگەیاند، شاندەکانی ئەمریکا و ئێران رۆژی شەممە 11ی نیسان، لە پاکستان دەبن و وڵاتەکەی "هەموو هەوڵێک" دەدات بۆ ئەوەی گفتوگۆکان سەرکەوتوو بن.
 
شەریف گوتی: "ئاگربەست راگەیێندراوە و ئێمە هەوڵ دەدەین بگەینە قۆناخێکی پێشکەوتووتر، کە ئەویش راگرتنی جەنگە لە رێگەی دانوستاندنەوە؛" ئاماژەی بەوەشکرد کە "هەردوو لایەنی جەنگەکە ئامادەن بۆ دانوستاندن و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە رێگەی گفتوگۆوە."
 
بڕیارە رۆژی شەممە، ئەمریکا و ئێران لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان دەست بە دانوستاندنی راستەوخۆ بکەن بە ئامانجی گەیشتن بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی و کۆتاییهێنان بە جەنگەکە.
 
لە لایەکی دیکەوە، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رۆژی هەینی واشنتنی بەرەو ئیسلام ئاباد جێهێشت بۆ سەرۆکایەتیکردنی شاندی وڵاتەکەی.
 
پێش بەڕێکەوتنی، ڤانس رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رێنمایی "زۆر روونی" بە تیمی دانوستاندنکار داوە سەبارەت بەو رێچکەیەی کە دەبێت لە ئیسلامئاباد بگیرێتەبەر.
 
پاکستان رۆڵێکی سەرەکیی گێڕا لە گەیشتن بەو ئاگربەستە دوو هەفتەییەی کە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە لەلایەن واشنتن و تاران راگەیێندرا. 
 
ئەم ئاگربەستەش وەک هەنگاوێکی ئامادەکارییە بۆ رێککەوتنێک کە کۆتایی بەو جەنگە بهێنێت کە ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ی شوباتی رابردوودا لەگەڵ ئێران دەستیان پێکرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی ئیسلام ئاباد کە بڕیارە دانوستاندنی نێوان ئەمریکا و ئێران لێی بەڕێوەبچێت. وێنە: AFP

شاندی ئەمریکا و ئێران بەرەو ئیسلامئاباد؛ دانوستاندنێکی چارەنووسساز

پێش دەستپێکردنی گفتوگۆ چاوەڕوانکراوەکانی ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان لەنێوان شاندەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ رێککەوتنێکی کۆتایی بۆ راگرتنی جەنگ، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: "چاوەڕێی دانوستاندنەکان لەگەڵ ئێران دەکەم و پێموایە بونیادنەر دەبن."