سعودیە یاداشتی ناڕەزایەتی دەداتە عێراق

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە یاداشتی ناڕەزایەتی دەداتە باڵیۆزی عێراق لە وڵاتەکەی و دەڵێت، هێرشەکان لە خاکی عێراقەوە دەکرێنە سەر سعودیە.
 
رۆژی یەکشەممە، 12ـی نیسانی 2026، وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، سعود ساتی، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە بۆ کاروباری سیاسی، بانگهێشتی سەفیە سوهێل، باڵیۆزی عێراقی لە وڵاتەکە کردووە و ئەو یاداشتە ناڕەزایەتییەی رادەست کردووە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە، یاداشتەکە بەهۆی بەردەوامیی ئەو هێرش و هەڕەشانەیە کە سعودیە و وڵاتانی دیکەی کەنداوی کردووەتە ئامانج، کە گوایە لە رێگەی درۆنەوە و لە ناو خاکی عێراقەوە ئەنجامدراون.
 
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایگەیاندووە، لەو یاداشتەدا، سەرکۆنەی وڵاتەکەیان گەیاندووەتە باڵیۆزی عێراق لەبارەی ئەو هێرشانەی لە خاکی عێراقەوە دەکرێن و بە پێویستیان زانیوە بەغدا بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو هەڕەشە و هێرشانەدا بکات.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "سعودیە سەرجەم رێکارە پێویستەکان دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش و خاکەکەی".
 
لە دوای 28ـی شوباتەوە کە جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستیپێکرد، ئێران و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە بە درۆن و مووشەک هێرشیان بۆ سەر سعودیە و وڵاتانی دیکەی کەنداو دەستپێکرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە