رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
شوێنێک لە باشووری لوبنان دوای بۆردوومانکردنی لەلایەن ئیسرائیلەوە. وێنە: KAWNAT HAJU / AFP
رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، تائێستا زیاتر لە 250 چەکدار و فەرماندەی حیزبوڵڵای لوبنانیان کوشتووە.
رۆژی دووشەممە، 13ی نیسانی 2026، سوپای ئیسرائیل لە ئێکس بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشە چڕەکانیان بۆ سەر بەیرووت، بەقاع و باشووری لوبنان، توانیویانە "زیاتر لە 250 چەکدار و فەرماندەی حیزبوڵڵا لەناوبەرین."
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەو چەکدار و فەرماندانە لە 2ی ئادار تاوەکو 8ی نیسان کوژراون.
سوپای ئیسرائیل ناوی دیارترین ئەو فەرماندانەی بڵاوکردووەتەوە کە لە هێرشەکاندا کراونەتە ئامانج، ئەوانیش بریتین لە:
حەسەن مستەفا ناسر: بەرپرسی کۆگاکانی چەکی حیزبوڵڵا
عەلی قاسم، ئەبو عەلی عەباس و عەلی حیجازی: تیمی بەرپرس لە هەڵسەنگاندنی هەواڵگری لەسەر ئیسرائیل و پەرەپێدانی بانکی ئامانجەکان بۆ هێرشکردنە سەر تەلئەڤیڤ.
ئەبو محەممەد حەبیب: بەرپرسی هەڵدانی مووشەک
رۆژی 2ی ئادار، لە تۆڵەی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران لە هێرشێکی ئیسرائیل و ئەمریکادا، حیزبوڵـڵای لوبنان هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و ژمارەیەک مووشەکی ئاڕاستەکرد. دواتر ئەویش بە هێرشی زەوینی و بۆردوومان وەڵامیدایەوە.
بەگوێرەی ناوەندی تۆمارکردنی ئاوارەکانی ئیسرائیل، بەهۆی هێرشەکانی حیزبوڵـڵاوە نزیکەی چوار هەزار کەس ئاوارە بوون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
تەندروستی لوبنان رایگەیاندووە، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان 2100 کەس کوژراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ