سوپای ئیسرائیل: هێرشی ئێران دەستیپێکرد

 
رووداو دیجیتاڵ 

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، هێرشی ئێران دەستیپێکردووە و هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات کە سەرنجی سەرەکی تاران لەسەر نێوەڕاستی ئیسرائیلە.
 
ئەفیخای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسی: "هاویشتنی مووشەک لە ئێرانەوە بەرەو خاکی ئیسرائیل تۆمار کراوە".
 
گوتەبێژەکەی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کرد: "سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی کار بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکان دەکەن."
 
سوپای ئیسرائیل هۆشداری بە هاووڵاتیان دا کە خۆیان لە شوێنە گشتییەکان بەدوور بگرن و ئەگەر پێویستی کرد بچنە حەشارگەکان. 
 
دەنگی ژمارەیەک تەقینەوە لە قودس/ئۆرشەلیمیش بیستران. 
 
بەرپرسێکی سەربازیی ئیسرائیلیش بە ئاژانسیی فرانس پرێسی راگەیاند، ئێران دەیان مووشەکی بالیستی رەوانەی ئیسرائیل کردووە.