کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مانگ و تێلسکۆپێک. وێنەکە لەلایەن گرافیستەکانی رووداو دروستکراوە

مانگ و تێلسکۆپێک. وێنەکە لەلایەن گرافیستەکانی رووداو دروستکراوە

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست16-03-2026

دادگای باڵای سعودیە: چوارشەممە چاودێریی بینینی مانگ بکەن بۆ دیاریکردنی جەژن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

گەشاو خالید

رۆژی بڵاوکردنەوە

16-03-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئێران: ئەگەر رێگە لە هەناردەی نەوتمان بگیرێ، رێگری لە چوونەدەرەوەی نەوت لە ناوچەکە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست26-05-2026

ئێران: ئەگەر رێگە لە هەناردەی نەوتمان بگیرێ، رێگری لە چوونەدەرەوەی نەوت لە ناوچەکە دەکەین

راپۆرتێک: ئێران 30 رۆژ دوای رێککەوتنی ئاشتی تەنگەی هورمز دەکاتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست26-05-2026

راپۆرتێک: ئێران 30 رۆژ دوای رێککەوتنی ئاشتی تەنگەی هورمز دەکاتەوە

حیزبوڵڵا: هێرشمان کردە سەر سەنگەرەکانی سوپای ئیسرائیل
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست26-05-2026

حیزبوڵڵا: هێرشمان کردە سەر سەنگەرەکانی سوپای ئیسرائیل

 
رووداو دیجیتاڵ

دادگای باڵای سعودیە داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 18ی ئاداری 2026، چاودێریی بینینی مانگ بکەن بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.
 
رۆژی دووشەممە 16ی ئاداری 2026، دادگای باڵای سعودیە رایگەیاند، "دادگای باڵا داوا لە هەموو موسڵمانان لە سەرتاسەری شانشینی سعودیە دەکات، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، 18ی ئاداری 2026، چاودێریی بینینی هیلالی مانگی شەوال بکەن."
 
دادگای باڵا داوا لە هەر کەسێک دەکات کە بە چاوی ئاسایی یان بە دووربین مانگی بینی، پەیوەندی بە نزیکترین دادگاوە بکات و شایەتییەکەی تۆمار بکات، یان پەیوەندی بە نزیکترین ناوەندەوە بکات بۆ ئەوەی هاوکاری بکەن لە گەیشتن بە دادگا.
 
دادگای باڵا هیوا دەخوازێت ئەو کەسانەی توانای بینینی مانگیان هەیە، بایەخ بەم بابەتە بدەن و بچنە پاڵ ئەو لیژنانەی لە ناوچە جیاوازەکان بۆ ئەم مەبەستە پێکهێندراون.
 
لە بەشێک لە وڵات و ناوچەکان رۆژی چوارشەممە 29ی مانگی رەمەزانە، لە هەندێکێشیان 28، ئەگەر لێژنەکان لە سعودیە مانگ ببینن، رۆژی پێنجشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت. 
 
لە هەرێمی کوردستانیش رۆژی چوارشەممە 29ی مانگی رەمەزانە و وەزارەتی ئەوقاف لە رێگەی لیژنەی تایبەتمەندەوە چاودێری بینینی مانگ دەکات.