کەسوکاری بارمتەکان داوا لە ئیسرائیل دەکەن جێبەجێکردنی ئاگربەستی غەززە رابگرێت

16-10-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەسوکاری بارمتە ئازادکراوەکان داوا لە حکومەتی ئیسرائیل دەکەن جێبەجێکردنی قۆناخەکانی دیکەی ئاگربەست لەگەڵ حەماس دوابخات تاوەکو ئەو بزووتنەوەیە تەرمی تەواوی بارمتەکان رادەست دەکاتەوە. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 16ی تشرینی یەکەمی 2025، کەسوکاری بارمتە ئازادکراوەکان لە ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا داوایان لە حکومەتی وڵاتەکەیان کرد "دەستبەجێ جێبەجێکردنی قۆناخەکانی دیکەی رێککەوتنی ئاگربەست رابگرێ تاوەکو ئەو کاتەی حەماس بەردەوام دەبێ لە پێشێلکردنی پابەندییەکانی لە گەڕاندنەوەی تەرمەکان". 
 
بە گوێرەی رێککەوتنی ئاگربەست کە پلانەکەی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە دانراوە، قۆناخەکانی دیکەی ئاگربەست چەند شتێک لەخۆدەگرن، لەوانە دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ئەو سەرکردانەی حەماس کە پابەندی چەکدانان دەبن. 
 
رۆژی دووشەممە، ئیسرائیل 20 بارمتەی فەلەستینی ئازاد کرد. حەماس 9 تەرمی بارمتەیشی گەڕاندوەتەوە و 19 تەرمیشی لا ماوە. 
 
دوێنێ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر بزووتنەوەی حەماس پابەندی بەشەکەی خۆی نەبێت لە رێککەوتنی ئاگربەست، ئەوا رێگە بە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەدات دەست بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە غەززە بکاتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە