رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا بە دەیان تانکەوە هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە
رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەی سێنتکۆم داوا لە حکومەتی سووریا دەکات هێرشەکان لە نێوان حەلەب و تەبقا رابگرێت و دەشڵێت: "ئێمە پێشوازی لە هەوڵە بەردەوامەکانی هەموو لایەنەکانی سووریا دەکەین بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان."
ئەمڕۆ شەممە، ئەدمیراڵ براد کووپەر لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "ئێمە پێشوازی لە هەوڵە بەردەوامەکانی هەموو لایەنەکان لە سووریا دەکەین بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان و گەیشتن بە چارەسەر لە رێگەی دیالۆگەوە."
کووپەر دەڵێ: "داوا لە هێزەکانی حکومەتی سووریا دەکەین کە هەر جۆرە کارێکی هێرشبەری لە ناوچەکانی نێوان حەلەب و تەبقا رابگرن."
فەرماندەی سێنتکۆمی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، "راوەدوونانی داعش و بەردەوامبوونی گوشاری سەربازی، پێویستی بە کاری پێکەوەییە لە نێوان هاوبەشە سوورییەکان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان. سووریایەک کە لەگەڵ خۆی و دراوسێکانیدا لە ئاشتیدا بێت، هۆکارە بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە سەرانسەری ناوچەکەدا."
سوپای سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەمڕۆ شەممە یەکدییان بە پێشێلکردنی رێککەوتن تۆمەتبار کرد، دوای ئەوەی پێکدادانی قورس لەنێوان هەردوولادا لە رۆژئاوای پارێزگای رەققە روویدا.
سوپای سووریا رایدەگەیێنێت، هێزەکانی لەلایەن هەسەدەوە کراونەتە ئامانج، لە کاتێکدا هەسەدە دەڵێت، هێزەکانی حکومەتی سووریا ناپاکییان لێکردوون و هێرشیان کردووەتە سەریان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ