سەرایا ئەولیا دەم: لە 15 رۆژدا 110 هێرشمان کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گرووپی "سەرایا ئەولیا دەم" رایگەیاند، لە 15 رۆژی رابردوودا 110 هێرشمان کردووەتە سەر بەرژەوەندی و بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و وڵاتانی ناوچەکە، کە زۆرینەیان لە هەرێمی کوردستان بوون.
 
بە گوێرەی گرووپی سەرایا ئەولیا دەم، زۆرترین هێرش کراوەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان 50 هێرش بووە، ئەویش بە (48 بە درۆن و 2 بە مووشەک).
 
 
هێرشەکان بەپێی ناوچەکان بەم شێوەیەیە:
 
هەرێمی کوردستان: 50 هێرش (48 درۆن، 2 مووشەک).
 
بنکەی پشتیوانیی دیپلۆماسیی ئەمریکا لە بەغدا: 21 هێرش (17 درۆن، 4 مووشەک).
 
ئوردن: 13 هێرش (هەموویان بە درۆن)
 
سووریا: 11 هێرش (9 درۆن، 2 مووشەک)
 
سعودیە: 9 هێرش (هەموویان بە درۆن)
 
کوێت: 6 هێرش (هەموویان بە درۆن)
 
ئەو گرووپە چەکدارە ئاماژەی بەوە کردووە کە زۆرینەی هێرشەکانیان بە درۆن بووە.
 
گرووپە چەکدارەکان کە نزیکن لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەدیاریکراوی "سەرایا ئەولیا‌ دەم" بەرپرسیارێتیی زۆرینەی ئەو هێرشانە دەگرێتە ئەستۆ کە بەشێکە لە گرووپگەلى بە ناو "مقاوەمەی ئیسلامی".
 
ئەو تەوژمەی ئاراستەکردنی درۆن و مووشەک بۆ هەرێمی کوردستان لە سەروبەندی چڕبوونەوەی جەنگی نێوان ئێرانە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل کە لە 28ى شوباتەوە دەستیپێکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

غوڵامڕەزا سولەیمانی، فەرماندەی هێزەکانی بەسیجی ئێران

ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەی هێزەکانی بەسیجی ئێرانی راگەیاند

سوپای ئیسرائیل رۆژی سێشەممە رایگەیاند، غوڵامڕەزا سولەیمانی، فەرماندەی هێزەکانی بەسیجی ئێرانی لە هێرشێکدا کوشتووە. بەسیج هێزێکە رۆڵێکی سەرەکی لە پاراستنی ئارامیی نێو شارەکانی ئێران و رووبەڕووبوونەوەی خۆپێشاندەران هەیە