ئیسرائیل بەیرووت بۆردوومان دەکات و لوبنانییەکان دەڵێن، هیچ شوێنێک سەلامەت نییە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شەپۆلێکی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆسەر چەند ناوچەیەکی نێوەڕاستی بەیرووت، ئەو هەستەی لای دانیشتووان و تیمەکانی فریاگوزاری دروستکردووە کە ناوچەی سەلامەت لە پایتەختی لوبنان نەماوە.
 
لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی نوێی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا، ئیسرائیل زۆربەی هێرشەکانی لەسەر باشووری لوبنان و گەڕەکەکانی باشووری بەیرووت چڕکردبووەوە، کە پێگەی بەهێزی حیزبوڵڵای لێیە، بەڵام بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە چەندین گەڕەکی پایتەخت کرانە ئامانج، کە زۆربەیان بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بوون.
 
نەشئەت بێری، بەرپرس لە ئاگرکوژێنەوەی بەیرووت لە کاتی گەڕان بەدوای تەرمەکاندا رایگەیاند: "ئەمڕۆ بەیرووت هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ گەڕەکەکانی باشوور نییە."
 
هەروەها حەسەن جابر، یەکێک لە دانیشتووانی گەڕەکی بەستا کە ماڵەکەی لە نزیک باڵەخانەیەکی بۆردومانکراوە، گوتی: "هیچ ئارامییەک نەماوە؛ بەیرووت وەک ناوچەکانی دیکەی لێهاتووە، تەنیا خودا بمانپارێزێت."
 
لە گەڕەکی پاشوورە، هێرشێکی ئیسرائیل باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی بە تەواوی لەگەڵ زەوی تەخت کرد. ئەمە چوارەمین جار بوو ئەو باڵەخانەیە بکرێتە ئامانج، دوای ئەوەی سێ هێرشی پێشوو لە 12ی ئاداردا باڵەخانەکەیان کردبووە ئامانج. سوپای ئیسرائیل پێشتر حیزبوڵڵای تۆمەتبار کردبوو بەوەی "ملیۆنان دۆلاری بۆ دابینکردنی دارایی چالاکییەکانی" لەو باڵەخانەیەدا کۆکردووەتەوە.
 
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان لە ئامارێکی سەرەتاییدا رایگەیاند، لە ئەنجامی دوو هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر یەکەکانی نیشتەجێبوون لە گەڕەکەکانی بەستا و زوقاق بەلات، لانیکەم شەش کەس کوژراون و 24ی دیکەش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە