پاکستانییەکان بە نێوەندگیریی وڵاتەکەیان گەشبینن؟

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
پیاوێکی پاکستانی لە ئیسلامئاباد قسە بۆ رووداو دەکات
پیاوێکی پاکستانی لە ئیسلامئاباد قسە بۆ رووداو دەکات
نیشانەکردن رووداو لە پاکستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
لەگەڵ چڕبوونەوەی جووڵە دیپلۆماسییەکان لە ناوچەکە، هاووڵاتیانی پاکستان بە گەشبینییەوە دەڕواننە رۆڵی وڵاتەکەیان لە نزیککردنەوەی دیدگای نەیارە مێژووییەکان.
 
لە راپرسییەکی مەیدانیی تۆڕی میدیایی رووداو لە ئیسلامئاباد، بەشداربووان کە لە چین و توێژە جیاوازەکانی وەک مامۆستا، ئەندازیار و بازرگانان پێکهاتبوون، کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە پایتەختی پاکستان لەم قۆناخەدا گونجاوترین شوێنە بۆ میوانداریکردنی گفتوگۆکانی ئاشتی و واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێ لەنێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
 
بەشداربووانی راپرسییەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە پاکستان وەک "یاریزانێکی ستراتیژیی سەرەکی" دەتوانێت سەکۆیەکی گونجاو بۆ تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی چەندین ساڵەی نێوان تاران و واشنتن بڕەخسێنێت. بە بڕوای ئەوان، هەر جۆرە رێککەوتنێک لەم شوێنەدا نەک تەنیا بەرژەوەندیی هەردوو وڵاتی تێدایە، بەڵکو دەبێتە هۆی سەقامگیریی ئابووریی جیهان و رەخساندنی کەشێکی ئارامتر لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باشووری ئاسیادا، کە بەهۆی گرژییەکانەوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیاندا، هاووڵاتیانی ئیسلامئاباد جەخت لەوە دەکەنەوە کە جەنگ و ململانێ بۆ هیچ لایەک سوودی نەبووە و ژیانی مرۆڤەکان لە هەموو شوێنێک بەنرخە، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە ئەم کێبڕکێ درێژخایەنە لە رێگەی گفتوگۆوە کۆتایی پێ بهێنرێت. ئەوان هیوا دەخوازن ئەو دەرفەتە دیپلۆماسییەی لە پاکستان رەخساوە، ببێتە وەرچەرخانێکی مێژوویی بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی گشتگیر و هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل

یسرائیل کاتز: لە کاتی ئاگربەستیشدا بە هەموو هێزێکمانەوە لە لوبنان دەدەین

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، فەرمانیان بە سوپا کردووە تەنانەت لە کاتی ئاگربەستیشدا پەنا بۆ "هێزی رەها" ببەن ئەگەر رووبەڕووی هەر هەڕەشەیەک ببنەوە؛ دەشڵێت، هەر خانوو و رێگەیەک بۆمبڕێژکرابێت یان وەک مۆڵگەی حیزبوڵڵا بەکاربهێندرێت، تێکی دەدەن.