باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا: هێزی زەوینی رەوانەی ئێران ناکەین؛ دەبێت هێزێکی ناوخۆ راپەڕێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی و هاوپەیمانەکانی هیچ پلانێکیان نییە بۆ ناردنی هێزی زەوینی بۆ نێو ئێران، بەڵکو پێیانوایە باشترین رێگە بۆ گۆڕینی دەسەڵات و کۆتاییهێنان بە جەنگ، پشتبەستنە بە هێزێکی نێوخۆی ئێرانی بۆ ئەوەی رێگە بۆ راپەڕین و رووخانی دەسەڵات خۆش بکەن.
 
لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی، مایکڵ لایتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتن، گوتی، پێی باش نییە ئیسرائیل یان ئەمریکا سەرباز بنێرنە ئێران. 
 
لایتەر گوتی، "ئەو هێزەی دەچێتە ئەو شوێنە، دەبێت ئێرانی بێت،" دەشڵێت، "پێموایە ئەو هێزە خەریکە دێت،" بەڵام روونی نەکردەوە کە مەبەستی کێیە.  
 
باڵیۆزەکە پێیوایە بەردەوامیی هێرشە ئاسمانییەکان لە دژی ئێران دەبێتە هۆی ئەوەی سەرکردایەتیی تاران هێندە لاواز ببێت، کە راپەڕینی ناوخۆیی لێ بکەوێتەوە.
 
لایتەر باسی لەوە کرد، نایانەوێت سەربازەکانیان بنێرنە وڵاتێک کە بە خەستی پڕچەک کراوە و دەیان ساڵە خۆی بۆ جەنگ ئامادە کردووە. 
 
هەرچەندە کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە لاوازیی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران کە رێکخستن، سەرچاوە و پارێزبەندییان نییە، لایتەر دانی بە سەختیی دۆخەکەدا نا، بەڵام جەختی کردەوە دەکرێت شتێکی چاوەڕواننەکراو و وەرچەرخێنەر رووبدات، بێ ئەوەی روونی بکاتەوە مەبەستی چییە. 
 
باڵیۆزەکەی ئیسرائیل باسی لە هاوئاهەنگیی نزیکی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا کرد لە داڕشتنی پلان و جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا. ئەم لێدوانانە لە کاتێکدان کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریداوە لە بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئێران، ئەگەر تاران ملکەچی داواکارییەکان نەبێت سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هورمز.
 
لایتەر ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر ئەگەر دەسەڵاتی ئێران بڕووخێت، ئەوا ژێرخانی ئەو وڵاتە بۆردوومان ناکەن، بەڵام ئەگەر سەرکردایەتییەکە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، ئەوا ژێرخانەکە دەکەنە ئامانج.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل چووەتە شوێنی بۆردوومانەکە

نەتەنیاهوو: ئەوەی لەم چەند رۆژەدا روویداوە بۆ هەموو لایەکی روون دەکاتەوە کە ئێران مەترسییە

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی نوێدا هێرشە مووشەکییەکانی ئەم دواییەی ئێرانی وەک بەڵگەی مەترسیی ئەو وڵاتە بۆ سەر جیهان وێنا کرد و دوو ئامانجی سەرەکیی جەنگەکەیانی ئاشکرا کرد، کە بریتین لە لەنێوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و رەخساندنی زەوینە بۆ رووخاندنی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە.